لە باشوری کوردستان مەراسیمی رێزلێنان بۆ شەھیدان حەسەکە ساز دەکرێت
نوێنەرایەتی خۆسەری لە باشوری کوردستان لە بارەگای خۆی مەراسیمێکی رێزلێان بۆ ١٢١شەھیدی بەرخودانی حەسەکە ئەنجام دەدات.
نوێنەرایەتی خۆسەری لە باشوری کوردستان لە بارەگای خۆی مەراسیمێکی رێزلێان بۆ ١٢١شەھیدی بەرخودانی حەسەکە ئەنجام دەدات.
نورشەن حوسێن نوێنەری بەرێوبەرسیەتی باکور و رۆژھەڵاتی لە باشوری کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:
بە مەبەستی رێزلێنان لە ١٢١ شەھیدی بەرخودانی
حەسەکە کە گیانی خۆیان فیداکرد و جارێکی دیکە جیھانیان لە تیرۆری داعش پاراست، نوێنەرایەتی بەرێوبەری خۆسەری لە بارەگای خۆی لە شاری سلێمانی مەراسێیمێکی رێزلێان بەرێوە دەبات.
ھاوکات ئەو نوێنەری خۆسەری وتیشی: شوێنی مەراسیمەکە بارەگای نوێبەرایەتیە لە پارێزگای سلێمانی، ئێمە دەرگەمان کراوەیە بۆبئەو کەس و لاینانەی کە دەیانەوێت بەشداری مەراسیمی رێزلێنانەکە بن .
دەربارەی کاتی مەراسیمەکە نورشەن حوسێن وتیشی مەراسیمەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت رۆژی پێنجشەممە دەست پێدەکات دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ١٠ سەرلە بەیانی تا کتژمێر ٥ ئێوارە نوێنەرایەتی پێشوازی ئەو کەس و لاینانە دەکات کە دەیانەوێت بەشداری مەراسیمکربن و ھاوخەمی خۆیان بۆ شەھیدسن دەر ببرن.
هـ . ب