لە برادۆست نەورۆزی سەرکەوتن و ئازادی

لە گۆڕەپانێکی دیکەی گەریلا لە هەرێمی برادۆستیش نەورۆزی سەرکەوتن و ئازادی لە ناو شەڕی دژواردا لە دژی داگیرکەری، پیرۆزکرا.

لە گۆڕەپانەکانی گەریلا کە لە دژی داگیرکەری شەڕێکی قورس دەکرێت، نەورۆز بە جۆش و خرۆشی گەورە پیرۆز دەکرێت. ئەمەش دیمەنی پیرۆزباییەکانە لە گۆڕەپانەکانی گەریلا.

گەریلاکان بۆ پیرۆزباییەکە ئاگرێکی گەورەیان داگیرساند و بە مەراسیمێکی سەربازی ئەو رۆژەیان پیرۆز کرد. لە مەراسیمەکەدا فەرماندەی یەژا ستار رایگەیاند کە ئەوان لە ساڵی ٢٠٢٤ دا واتای نەورۆز زیاتر بەرزدەکەنەوە و وتی، " لە سەرەتادا نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و شەهیدانی شۆڕش بەبیر دەهێنینەوە. تێکۆشان و بەرخودان کە ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە رۆحی کاوە و مەزڵومەکان گەورە دەبێت".

فەرماندەکەی گەریلا ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان پێداگرن کە بە تێکۆشانی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەن.

لەو گەریلایانەی کە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد رۆزا و دیرۆک جودی وتیان: "ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار بەهاکانمان لێرەدەبینین. لەبەر ئەوە ئەو کەسەی ئەم رۆژەی گەورەکرد و واتای پێدا رێبەر ئاپۆ بوو. لەبەر ئەوەش باری سەر شانمان قورسترە و بەرپرسیارێتی ئازادی کۆمەڵگا و بە تایبەتی ئازادی ژنانمان لە ئەستۆیە". هەردوو ژنە گەریلاکان رایانگەیاند، کە ئەوان تێکۆشانی خۆیان بەرزدەکەنەوە، تا دەگەنە ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

گەریلا شەرڤان و رۆژهات ئەوەیان خستەڕوو کە هەرگیز رێگەنادەن ئاگری کاوەی ئاسنگەر دابمرکێت و وتیان، ئامانجمان ئەوەیە تا سەرکەوتن مسۆگەر نەکەین دەست لەم تێکۆشانە هەڵنەگرین".

گەریلاکان دوای مەراسیمەکە گۆڤەندیان گێڕا و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

هـ . ب