لە چالاکییەکانی یەژاستاردا ٤ داگیرکەر سزادران

لە ناوچەکانی ئاڤاشین و حەفتانین لە چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستار دا ٤ سەربازی تورکیای داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکان و چالاکیی گەریلاکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە هەرێمی حەفتانین؛

٢٤ی تەمووزی، کاتژمێر ٠٥:٤٥ ، لە گۆڕەپانی خابور لە رێگەی قەناسەوە لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

ئەم چالاکیەی هێزەکانی یەژاستار بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵمان فەرماندە زەلال سیدەم کە لە حەفتانین بە قارەمانی شەڕی کرد و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە، ئەنجام درا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

٢٤ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٤٥ هێزەکانی یەژاستار لە دژی ئەو داگیرکەرانەی لە گردی سلێمانەوە بەرەو ناوچەی سێرت دەڕۆیشتن، لە دژی ئەو داگیرکەرانە ئۆپەراسیۆنێکی سابوتاژیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەرکەوتووەدا ٢ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کشاونەوه، جارێکی دیکە لە داگیرکەران درایەوە و داگیرکەرێک سزا درا. داگیرکەران کەلوپەلی سەربازییان لە گۆڕەپانی شەڕ بەجێهێشت و هەڵاتن. سوپای تورکیای داگیرکەر بە کۆپتەر کوژراوەکانی دورخستەوە.

لەو چالاکییە سەرکەوتووەدا کە هێزەکانی یەژاستارمان داگیرکەرانیان خستە ژێرکۆنتڕۆڵ لێیاندا ٣ داگیرکەر سزادران.

ڕۆژی ٢٤ی تەمووز هێزەکانمان لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست بچنە تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی گردی سوور و لە داگیرکەرانیاندا. ئەوەش وایکرد داگیرکەران پاشەکشە بکەن. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لە ناوچەکە درۆنێکیان پێکا.

٢٥ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٤٠ – ١٠:٣٠ هێزەکانمان لەو داگیرکەرانەدا کە هەوڵیان دەدا بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر تونێلەکان. لە ئەنجامی دەستێوەردانی بەهێزدا سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە بەرانبەر هێزەکانمان نەیانتوانی بوەستنەوە و بە ناچاری پاشەکشێیان کرد بەڵام لە کاتی کشانەوەدا ئاگریان لە ناوچەی دارستانی گردی سولەیمان بەردا.

ئێوارەی ٢٤ی تەمووز سوپای تورکیای داگیرکەر بە هاوەن و ئۆبۆس ناوچەی خانتور-ی هەرێمی ئاڤاشین-ی تۆپباران کرد. بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە ئاگر لە ناوچەکە بەربوو، زیان بە باخ و باخچەی هاوڵاتیانی مەدەنی گەیشتووە.

ڕۆژی ٢٤ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠ گوندی ئۆرێ-ی سەر بە ناوچەی کانیماسی ئامێدی، بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆمباران کرا.

لە ٢٤ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ و ٠٠:٤٠ هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچەکانی گردی سلێمان، گردی سپی، بەتالیۆنی عەرەب، بانیستا و مەرڤانۆسی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین دا دەستی بە جموجووڵ کرد.

سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی ٢٤ی تەمووز کاتژمێر ٠٢:٣٠ بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخەلێ.

٢٤ی تەمووز، کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ بۆ ٢٣:٣٠، کۆپتەرەکان ناوچەی گردی شەهید سمکۆی سەر بە هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە"

ف.ق