لە چەمچۆی زاپ ٩ داگیركەر سزا دران

بەگوێرەی سەرچاوەكانی گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە چەمچۆی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٩ سەربازی ئەرتەشی تورك سزا دراون.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەسەرچاوەكانی هەپەگەوە، یەكینەكانی گەریلا لە دژی سەربازانی ئەرتەشی داگیركەری تورك زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە، چالاکییەکان لە دژی ئەو داگیرکەرانە بووە، کە ویستیوویانە لە بەرەكانی شەڕ لە شاخی شەهید عادڵ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بكەن.

بە گوێرەی زانیارییەكان لەو چالاكییەكاندا بەلانیکەمەوە ٩ داگیركەر سزا دراون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ناوچەكە پێكدادانی سەخت هەیە و چاوەڕێ دەکرێت دواتر هەپەگە لەسەر ئەنجامی پێكدادانەكان زانیاریی ورد و زیاتر بڵاو بكاتەوە.

ژ.ت