لە چەولیگ ٧ کەس زیندانی کران

لە چەولیگ لەو ١٦ کەسەی کە ٣ رۆژ بەر لە ئێستا دەستگیرکرابوون، ٧ کەس زیندانی کران.

لە چوارچیوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماریی چەولیگدا لەبارەی ٢١ کەسەوە ٣ رۆژ بەر لە ئێستا سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی مستان، دێرە و هەندێک گوندی دیکەی سەر بە ناوچەی داراهێنێی چەولیگ و گوندی میانەی سەر بە ناوەندی چەولیگ. لەهەڵکوتانە سەر گوندەکاندا ١٦ کەس دەستگیرکران. دوای سێ رۆژ لە دەستبەسەرکردنییان، هاوڵاتیان لە فەرماندەیی جەندرمەی چەولیگەوە رەوانەی دادگا کران.

هاوڵاتیان لە دۆزگەری لە چوارچێوەی بانگەشەی "هاوکاری رێکخستن" وتەیان لێوەرگیرا. دادوەر لەو ١٦ کەسە ٧ کەسیان بە داواکاری زیندانیکردن رەوانەی دادگا کرد و ٩ کەسەکەیتر بە مەرجی چاودێری دادی ئازاد کران.

ناوی ئەو کەسانەی زیندانی کراون: "نەدیم کایا، عەلی ساچەر، ڤەیسەڵ ئوزان، فرات دەنەر، موسا نازلیجا، رەجەب نازلیجا و هوشیار نازلیجا".

هـ . ب