لە دەرسیم لەدژی ١٥ ژنە چالاکوان دەست بە لێپرسینەوە کرا

داواکاری کۆماری تورک لە دەرسیم لێپرسینەوەی لەدژی ١٥ ئەندامی پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم دەستپێکرد کە دەستدرێژی و توندوتیژی سەر ژنانیان شەرمەزار کردبوو.

لە گەڕەکی ئەتاتورکی دەرسیم وەستایەک بە ناوی حوسێن پۆڵات، بە شێوەیەکی نائەخلاقی لەگەڵ ژنان و کارمەندان جووڵابووەوە. ئەنجامای پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیمیش بۆ شەرمەزارکردنی ئەم رەفتارە نائەخلاقیە لە ٦ی تشرینی دووەمدا چالاکیان ئەنجامدابوو و بەڵام چالاکیەکە لەلایەن پۆلیسوە ئاستەنگکرا.

رێگە بە ڕێپێوانی ١٥ ژنە چالاکوانەکە نەدرابوو ڕێپێوان ئەنجام بدەن و بە بیانووی ئەوەی دووری فیزیکیان لەبەرچاونەگرتووە، سزای ٣ هەزار و ١٥٠ لیرەیان بەسەر ژنە چالاکوانەکاندا سەپاندبوو.

دوای سزای پارە، داواکاری کۆماری تورک لە دەرسیم بە بیانووی ئەوەی 'لە دژی پۆلیس وەستاونەتەوە و بریاری قەدەغەی چالاکیەکانیان پێشێل کردووە' دەستی بە لێپرسینەوە کرد. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسیش بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ژنە چالاکوانەکانەوە کرد و دوای وەرگرتنی وتەیان لێکرا.

ف.ق