شەهید نودا گارزان (کەزیبان یڵماز) لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری بەدلیس لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز چاوی بە ڕووی کوردستاندا هەڵێناوە. بنەماڵەی نوودا گارزان بنەماڵەیەکن لە دژی زوڵمی دەوڵەت سەریان دانەنواندووە و خاوەندارییان لە بەهاکانی گەلەکەیان کردووە. بەهۆی فشاری دەوڵەتەوە ناچار دەبن ڕوو لە ئەستەنبوڵ بکەن. نودا گارزان لە ئەستەنبوڵ گەورە بووە. خۆشەویستی بۆ نیشتمانەکەی بەردەوام لەدڵدا ڕەگ و ڕیشەی داکوتا بوو. نودا گارزان کە لە نزیکەوە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ناسیبوو، بە بەشداری لە خەباتی گەنجاندا، دەست بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی دەکات. بە بوێری و ئیرادەیەکی بەرزەوە هەر لەو سەردەمەدا لە تێکۆشانی گەنجاندا پێشەنگایەتی دەکات. لە ساڵی ٢٠١٤ کە شەڕی ڕۆژئاوا چڕتر دەبێتەوە، ڕوودەکاتە شاخەکانی کوردستان و دەچێتە ڕیزەکانی گەریلاکانی کوردستانەوە.
نوودا گارزان دیسان دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی، کە بەهۆی گوشاری دوژمنەوە ناچار بوو بەجێی بهێڵێت. بێگومان ئەو کەسانە کە بە هۆی گوشارەکانەوە لە وڵاتەکەیان دەچنەدەرەوە گەڕانەوەیان ئیتر ئاسایی نییە. نودا کە لە چیائازادەکانی کوردستان گەریلا بووە، سەرەتا پەروەردەی شەڕڤانی نوێ دەبینێت. پاشان پەروەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژی وەردەگرێت. لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی کرداری بەشداری تێکۆشانەکان دەبێت. نوودا گارزان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشەنگایەتی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە دەکات. تا دێت زیاتر و زیاتر خۆی دەناسێت، بەهێزتر و جوانتر دەبێت. شەهیدانی وەک نودا لە مێژووی ڕزگاری کوردستاندا ڕەنجێکی گەورەیان داوە.
گەریلا نودا لە وەرگرتنی پەروەردەکانی گەیشتووەتە ئاستێکی پیشکەوتوانە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە مەتینا بەشداری زۆربەی چالاکییەکانی کردووە. لە ناو تیمە گەڕۆکەکاندا چالاکانە درێژەی بە تێکۆشانی خۆی دەدا. لە هەموو بوارەکاندا، تێکۆشانی بەرچاوی کردووە. یەکێ لە ئامانجە شۆڕشگێڕانەکانی ڕۆیشتن بۆ باکوور و بەشداری لە تێکۆشانی هەرێمەکان بوو. سەبارەت بە باکوری کوردستان وتی: "باکوری کوردستان گەورەترین شوێنی وڵاتە، لەوێ دوژمن زۆرترین گورزی قورسی لێ کەوتووە بەڵام زۆر نەکەتووتە بەرچاو. باکوور شوێنی یەکەمی تێکۆشانە و یەکەم تەقەی تێدا کراوە، بۆیە شەڕ لە هەرێمەکانی باکوور پڕە لە یادەوەری گەریلاکان و بۆ هەر گەریلایەک زۆر مانادارە.
لەنێو زۆربەی ئەو چالاکیانەی گورزی قورس لە دوژمن درا بەشداری کردبوو
گەریلا نودا بە هێزێکی زۆرەوە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕوودەکاتە چیاکانی کاتۆ. لەوێ دەڕوانێتە شارە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەی و گەلی وڵاتەکەی لە ژێر زوڵمی دوژمندا دەبینێت و سوێندی ئازادی وڵاتەکەی کوردستانی دووپات دەکاتەوە. شەهید نودا، بە شارەزایی و ئەزموونی لە شەڕەکاندا، چالاکانە بەشداری شەڕی چیاکانی باکوری کوردستانی کرد و ئازایانە تێکۆشانی کرد و وەک گەریلایەکی لێهاتووی یەژا ستار، لە زۆربەی ئەو چالاکیانەی بەشداری تێدا کردووە، سەرکەوتوو بووە و گورزی قورس بەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەوتووە. نودا لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە ئەنجامی خیانەتی خائینانی ناوچەی ئێلح-شرناخ کە زانیارییان بە دوژمن دابوو، لەگەڵ ٣ هەڤاڵی دیکەی بەشداری کاروانی شەهیدان دەبێت و شەهید دەبن.
شەهید نودا ڕووی لە هەر شوێنێک دەکرد وەک خۆر ڕووناکی دەکردەوە.هەروەها هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینەی لەگەڵ هەڤاڵانی دەپاراست و وەک ژنێکی کورد بەردەوام هەڵوێستێکی سەربەرزانە و بەهێزی نیشان دەدا. بە ئازایەتی و فیداکاری خۆیەوە ناوی خۆی لە ئاسمانی نیشتمانەکەیدا بۆ هەمیشە نووسی. نەک هەر هیواکانی، بەڵکو تێکۆشانی ئازادیشی وەک میراتێک بۆ شوێنکەوتووانی لە چیای کاتۆ بەجێهێشت. ئەو میراتە بۆ ئەو کەسانەی تێکۆشانی ئازادی دەکەن وەکوو گەنجینەیەک وەهایە.