لە دیلۆک ٣ کەس دەستگیرکران و لەنێویاندا ٢ مناڵ هەن

دوو مناڵی ١٦-١٧ ساڵی بە ناوەکانی ک. ع. و ب. ئا. و گەنجێک بە ناوی ڕەمەزان ئاڵتینتاش بەهۆی بەشداربوون لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایتەن بەهجەت کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری چالاکی فیداکاری ئەنجامدابوو، دەستگیرکران.

ساڵی ٢٠١٩ بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد و پاشان گۆڕا بۆ ڕۆژووی مردن، ئایتەن بەهجەت لە ٢٣ ی ئاداری ٢٠١٩ کە زیندانی ژنانی گەبزە چالاکی فیداکاری ئەنجامدا و شەهید بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونی لە دیلۆک یادکرایەوە، لەو کەسانەی لە یادەکە بەشداربوون، ٥ کەس لەنێویاندا ٢ مناڵ هەن بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی درووشم دەستبەسەرکران.

لەو کەسانەی دەستبەسەرکران پاش ئیفادە وەرگرتن ڕەوانەی دادگا کران. ٢ کەس بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران، دوو مناڵ بە ناوەکانی ک. ع. (١٦ ساڵ) و ب. ئا. (١٧ ساڵ) و گەنجێک بە ناوی ڕەمەزان ئاڵتینتاش خرانە زیندان.