'لە دژی گەلی کورد سیاسەتی سڕینەوەی ناسنامە بەڕێوەدەچێت'

هاوسەرۆکی لقی ئەیتیم سەنی ئامەد، ساڵیحا زورلو ڕایگەیاند کە ئاشکراترین و توندترین سیاسەتی شەڕی تایبەت پێشێلکردنی مافی خوێندنە بە زمانی زگماگی.

ڕۆژانە لەکوردستان جەخت لەسەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن دەکرێتەوە و وەک بەشێک لە سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، مافی خوێندن، تەندروستی و خزمەتگوزاری گشتی بە زمانی دایکی دانی پێدا نانرێت. هاوسەرۆکی لقی ئەیتیم سەنی ئامەد ساڵیحا زورلو سەرنجی لەسەر ڕێبازی حکومەت بەنیسبەتی پشتگوێ خستنی داواکاری خوێندن بە زمانی دایکی گەلی کورد ڕاکێشا.

زورلو وتی: "کێشەی کورد لە دەستپێکی کۆمارەوە دەستی پێکرد، و تا ئێستاش بەردەوامە، تا ئەو ڕادەیەی سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن و سڕینەوە بووەتە هۆی، ئەوە کە کێشەی کورد چیتر تەنها کێشەیەکی نێوخۆیی تورکیا نییە بەڵکوو بووەتە کێشەیەک کە هەموو بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بووەتەوە، بەتایبەتی دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوول، سیاسەتی نیولیبراڵ لەلایەک بەردەوام بوو، لەلایەکی دیکەشەوە، بە سیاسەتی ئەمنی لە هەرێمە کوردییەکاندا، بەرهەمهێنان لە کوردستان بەتەواوی ڕاگیرا و گوشارێکی قورس خرایە سەر گەلی کورد، سەرەڕای ئەم گوشارانە کورد لە ڕێگەی دیالۆگەوە داوای چارەسەری دیموکراتیک دەکات کە پێویستە بە خێرایی ئەنجام بدرێت.

سیاسەتی سڕینەوەی ناسنامە بەڕێوە دەچێت

زۆرلو ئاماژەی بەوەدا کە قەدەغەکردنی زمانی کوردی دۆخێکی نوێ نییە و وتی: "یەکێک لە توندترین وئاشکراترین سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لە هەموو بوارەکاندا قەدەغەکردنی زمانی دایکییە. بێ بایەخکردنی ناسنامە و زمان و کولتوور بە کەم سەیرکردنی بوونی ئەو گەلە دێتە هەژمار. سیاسەتی سڕینەەوی ناسنامە بەڕێوە دەبەن. هەتا زمانی دایکی وەک زمانی پەروەردە نەخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە، واتای بێ  بایەخکردنە. ئێمە باسی زمانێک دەکەین کە نزیکەی ٧٠ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن، زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە کۆنەکان لە زمانە ئاریەکان، بەڵام هەوڵی لەناوبردنی دەدەن، بەتایبەتی هەندێک لە زاراوەکانی لە لێواری لەناوچووندان و تەنها گەلی کورد لە پێناوە زمانەکەیدا تێکۆشان دەکات."

دەبێت دەسەڵات هەنگاوی پێویست بنێت

هەروەها زورلو و تی: "نابێت زمان و شوناسی گەلێک لاواز هەژمار بکرێت پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی ژیانێک بە ناسنامە و زمانی گەلەوە بنیات بنرێت، ئەمە کێشەی کوردە، دەبێت هەلومەرج بۆ پەروەردە بە زمانی دایکی دروست بکرێت، پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، بۆ ئەمەش موخاتەب ڕوونە، دەبێت دەسەڵات هەنگاوی پێویست هەڵبگرێت."