گەریلا سەرهەڵدان پێنجوێن کە لە دژی سیاسەتی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و داردەستەیی پەدەکە لە پێنجوێنەوە بەشداری ریزەکانی گەریلای کردووە، لە بەرامبەر هێرشە بەرفراوانەکان لە دژی باشوری کوردستان ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و وتی، "دوژمنی باوک و باپیرانمان لە قسە تێناگەن، پێویستە ئێمە بە چەک لە دژی ئەوان بەرخودان بکەین".
'ئەم داردەستەیی و هێرشانە مایەی قەبوڵکردن نین'
گەریلا سەرهەڵدان پێنجوێن ئەوەی خستەڕوو، کە هاوکاری پەدەکە و سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەتایبەتی لە سەر هەرێمەکانی بەهدینان مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی، "من وەک گەنجێکی باشوری کوردستان، وەک کچێک و گەریلایەکی یەژاستار ئەو داردەستەیی و هاوکارییەی پەدەکە لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر و دەوڵەتی تورکی فاشیست قەبوڵ ناکەم. دەبمە شایەتی هەر دیمەنێک لە بەهدینان، زیاتر توڕەییم بۆ تۆڵەسەندنەوە هەڵدەکشێت. لە رێگەی شەڕی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر کوردستان و هاوکاری و داردەستەیی پەدەکە بۆ ئەو داگیرکەرییە، زیاتر راستی پەدەکە ئاشکرا بوو. لەلایەن هەموو کەسێکەوە بینرا کە پەدەکە بەو هەڵوێستانەی یەکەم هێزە کە رێگە لە بەردەم سوپای تورکی داگیرکەر دەکاتەوە بۆ داگیرکردنی خاکی باشور. چەند رۆژ بەر لەئێستاش بینیمان پێشمەرگەیەک دەیویست لە گوندەکەی، لە ناو زەویەکانی خۆیدا، لەناو خاکی خۆیدا بژی، بەڵام لەلایەن پەدەکەی داردەست و سوپای تورکی داگیرکەرەوە تیرۆرکرا، بۆردومانکرا و کەسێکی دیکەش لەگەڵیدا شەهید بوو. ئەو گەلەی لەسەر ئەم خاکە دەژین خاوەنی ئەم خاکەن، ئەوان دەکرێنە ئامانجی سوپای تورکی داگیرکەر. بەڵام دەبێت هەمووان ئەم راستیە ببینن ئەوەی رێگەی بەردەم سوپای تورک دەکاتەوە، پەدەکەیە. ئامانجی پەدەکە و سوپای تورکی داگیرکەر ئەوەیە کە گەلی باشور لە خاکەکەی دەربکەن، ماڵ و گیانیان تاڵان بکەن و لەناوی ببەن".
'پەدەکە خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ دەدات'
گەریلا سەرهەڵدان پێنجوێن ئەوەی خستەڕوو کە خاکی باشوری کوردستان بە قوربانیدانی زۆرەوە رزگارکراوە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "بە هەزاران گەنج لە پێناو کوردستانی ئازاد چوونە ژێر خاک و شەهیدبوون. دەبێت ئەو راستیە لەلایەن گەنجانی باشوری کوردستانەوە ببینرێت و توندترین هەڵوێست بگرنەبەر. شەهید نەدرا بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک بێتە سەر خاکی باشور. لەسەر هەر بستێکی خاکی کوردستان شەهید دراوە، ئێمە رێگە بە داگیرکەران نادەین".
'پەدەکە کوردستان دەرگای کوردستانی بەرووی داگیرکەری، قڕکاری و تاڵانکاریدا کردووەتەوە'
گەریلا سەرهەڵدان پێنجوێن هەڵسەنگاندنی بۆ رۆڵی پەدەکە لەم شەڕە قڕکارییە کرد و بەم جۆرە دوا: "لە ساڵانی ١٩٩٠دا لە باکوری کوردستان گوندەکان چۆڵکران و سوتێندران. گەلی باکور لە زێدی خۆیان کۆچبەر کران. کۆمەڵکوژی زۆر گەورە بەسەر گەلی کورددا هێنران. ئەوەی ئەمەی کرد دوژمنێک بوو، دوژمنی کوردان بوو. تورکی فاشیست بوون. بەڵام ئێمە دەبینین، لەمرۆماندا هەمان شێواز لەلایەن پارتێک کە دەڵێت 'من کوردم' و لە ژێر ناوی کوردایەتیدا سیاسەت دەکات بەرێوەدەبرێت. لەسەر دەستی پارتێکی کوردی رێگە بۆ داگیرکەری ، قڕکاری و تاڵانکاری لە کوردستان دەکرێتەوە. پەدەکە بە دەستی خۆی کوردستانی رادەستی دەوڵەتی تورکی فاشیست کردووە.
گەریلا سەرهەڵدان پێنجوێن هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئامێدی بووەتە بارەگایەکی سەرەکی سوپای داگیرکەری تورک و بەم جۆرە درێژە بە قسەکانیدا: "بەتایبەتی ئامێدی و بە گشتی هێڵەکانی بەهدینان و سنوورەکانی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکدان. هەموو رۆژێک لەسەر رێگەی ئامێدی بارهەڵگرەکان کەلوپەل بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دەگوازنەوە. هەروەها پەدەکە هاوکاری لۆجستی بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دابین دەکات. لە ناوچەکە ئاڵاکانی باشوری کوردستان لادەبرێن و لە بری ئەوان ئاڵای تورک هەڵدەدرێت. پێویست کەس بەرامبەر بەوە بێدەنگ نەبێت و هەڵوێست نیشان بدەن. گەلی باشور بەتایبەتی گەنجان دەبێت ئەو دۆخە قەبوڵ نەکەن".
'دیسان کاتی راپەڕینە'
سەرهەڵدان پێنجوێن، راپەرینی گەلی باشوری لە دژی رژێمی بەعس بە بیرهێنایەوە و وتی، "لە مێژوودا لەپێناو پاراستنی هەبوون و ناسنامەی کوردبوون وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان لە دژی رژێمی بەعس راپەڕیون. هەروەک چۆن ئەو سەردەمە گەنجان و گەلی باشوری لە دژی بەعس راپەڕینیان کرد، دەبێت لەم سەردەمەشدا هەمان هەڵوێست بگرنەبەر. لەبەر ئەوەی دۆخی هەنوکەیی لەوەی ئەو سەردەمە جیاوازتر نییە. وەک کچێکی باشوری کوردستان هەڵوێستی خۆم نیشاندا و بۆ پارێزگاریکردن لە وڵاتەکەم چەکم هەڵگرت. تەنیا بە هەندێک لێدوان و راگەیەندراو ناتوانین بەر بەم داگیرکەرییە بگرین. دوژمنی داگیرکەر لە زمانی نەرم تێناگات. رێگەی چارەسەری و وەستاندنی ئەم داگیرکەرییە چەکە. دەبێت گەنجانی باشور ئەم رێگەیە بە بنەما بگرن و روو بکەنە رێگەی تێکۆشان. دەبێت گەنجانی باشور شەهیدانی ئەنفال و هەروەها ئەو شەهیدانەی لە سلێمانی لە دژی پەدەکە وەستانەوە لە بیرنەکەن. خاوەنداری لە شەهیدانی خاکی پیرۆز، ئەرکی گەنجانی باشوورە".