لە فارقین تاوەرێکی پەیوەندییەکان سوتێندرا
لە فارقین گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە رژانە شەقامەکان و تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان سوتاند.
لە فارقین گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە رژانە شەقامەکان و تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان سوتاند.
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گەورە شاری مێردین، شارەوانی ئێلیح و شارەوانی ناوچەی خەلفەتی، لە چوار لای کوردستان چالاکییەکان بەردەوامن.
لە دژی کودەتای قەیوم کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدراوە، لە ناوچەی فارقینی ئامەد گەنجان رژانە شەقامەکان و ئاگریان لە تاوەرێکی پەیوەندییەکان بەردا.
جەنگاوەران کە لە گەڕەکی یەنیشەهیر رێپێوانیان کرد، ئاگریان لەو تاوەرە بەردا.
لەنێوان جەنگاوەران پۆلیسدا کە رەوانەی شوێنەکەکرابوون شەڕ روویدا. چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.