لە عەفرین لەماوەی هەفتەیەکدا لانیکەم ١٦ کەس رفێندراون
ناوەندی تۆمارکردنی تاوانەکان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، لە کە شاری عيفرینی کوردان کە لە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکدایە لەماوەی هەفتەی یەکەمی ئاداردا لانیکەم ١٦ کەس رفێندراون.
ناوەندی تۆمارکردنی تاوانەکان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، لە کە شاری عيفرینی کوردان کە لە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکدایە لەماوەی هەفتەی یەکەمی ئاداردا لانیکەم ١٦ کەس رفێندراون.
ناوەندی بەڵگەمەندکردن و تۆمارکردنی تاوانەکان دوێنێ راپۆرتی پەیوەست بە تاوانەکان لە عەفرینی لە ماوەی هەفتەی یەکەمی ئادار بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە لە هەفتەی یەکەمی ئاداردا ١٦ کەس لە عيفرین رفێندراون.
لە راپۆرتەکەدا بەم جۆرە تاوانەکانی رفاندن لە عەفرین خراونەتەڕوو:
١ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی (پۆلیسی سەربازی) هەڵیانکوتایە سەر گوندی بیباکای ناوچەی بلبلێ و سێ دانیشتووی گوندەکە بە ناوەکانی زیاد شەرەف تەمەن ٤٩ ساڵ، عەبدولرەحمان شەرەف تەمەن ٦٢ ساڵ و سالان دلۆ تەمەن ٥٨ ساڵیان رفاند.
هەروەها چەتەکانی هەمان گروپ هاووڵاتیەکیان بە ناوی کامەران دیبۆ سەیدۆ تەمەن ٤٤ ساڵ لە گوندی حەج حەسەنی ناوچەی جندرێس رفاند.
٢ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی (پۆلیسی سەربازی) هەڵیانکوتایە سەر گوندی عەمارای ناوچەی مابەتا و سێ ئەندامی یەک خێزانیان بە ناوەکانی رۆزالین کەمال موراد و هاوسەرەکەی بە ناوی عيبدولرەحمان محەمەد تەمەن ٧٠ ساڵ و کوڕەکەیان بە ناوی شێرزاد فەتحی محەمەد رفاند.
هەروەها چەتەکانی هەمان گروپ لە ناوچەی جندرێس هەڵیان کوتایە سەرماڵان و سێ کەسیان بە ناوەکانی عومەر رەشۆ تەمەن ٤٣ ساڵ، نیهاد حەسەن تەمەن ٣٧ ساڵ و زیاد رەشید محەمەد تەمەن ٤٨ ساڵ رفاند.
٣ی ئادار؛ چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی مابەتا و کەسێکیان چەند دانیشتوویەکی ناوچەکە بە ناوەکانی فەرهاند حەنیف محەمەد خەڵکی گوندی قەنتەرێ، گیڤارا ئیبراهیم محەمەد، محەمەد عەلی حەمکێ حسێن و محەمەد رزوان مستەفا خەڵکی گوندی عەرەبایان بە رەو شوێنێکی نادیار رفاند.
٧ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی (پۆلیسی سەربازی) ئەحمەد ئیبراهیم حەنان تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی گوندی بادینای ناوچەی راجۆ، رێزان شێخ محەمەد تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی یاڵانقوزی ناوچەی جندرێسیان بەرەو شوێنێکی نادیار رفاند.
هـ . ب