لە گەڤەر داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو

لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ شەوی ١١ی تشرینی دووەم لە چالاکییەکدا لە گەڕەکی زاگرۆس داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو.

بە گوێرەی ئەو زانیارییەی لەلایەن جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و رۆژ (مژار) بڵاوکراوەتەوە، لە گەڤەر شەوی ١١ی تشرینی دووەم گەنجان لە گەڕەکەکانی ئەسەنتەپە، یەنیمەحەلە و جومهوریەت رێگەیان داخست و ئاگریان کردەوە. لە چالاکیەکەدا بەهۆی هێرشی پۆلیسە داگیرکەرەکانەوە شەڕ هاتە ئاراوە، گەنجان بە فیشەکی هەوایی و بەرد بەرپەرچیان دانەوە.

راگەیەندرا کە دوای شەڕەکە لەوێ پۆلیسە داگیرکەرەکان هێرشیان کردەسەر گەڕەکی زاگرۆس و لەوێش شەڕ روویدا. بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی مژار لە شەڕەکەدا داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو و دوای ئەوەش داگیرکەران ناچاربوون بکشێنەوە.