لە گەڤەر لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیدا تەقینەوە روویدا

لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیدا تەقینەوە روویدا. چەندین تیمی تەندروستی بۆ شوێنی تەقینەوەکەدا ڕەوانەکران.

بەپێی زانیاریەکان لەسەر رێگەی گەڤەر و شەمزینان لەنێوان گوندەکانی مەمکاڤا و یەکمالێی ژێرین، لە کاتی تێپەڕبوونی زرێپۆشێکی سوپای توورکدا تەقینەوە روویداوە.

ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی رەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کراون، ئەنجامەکانی تەقینەوەکە تاوەکو ئێستا نادیارە. بەڵام باسی ئەوە دەکرێت کە ژمارەیەک سەرباز کە ئەفسەریشیان تێدایە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە گەڤەڕ ڕەوانەکراون. هەروەها ئەو سەربازانەی کە برینەکانیان قورسە بۆ نەخۆشخانەی وان رەوانەکراون.

ف.ق