'لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ڕادەپەڕاند'

شەڕڤانی بە ڕەگەز عەرەب، شۆڕش سەرهەلدان کە لە ژێر کاریگەی شەڕڤانانی ئازادیدا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. لە هەموو بارودۆخێکدا هەتا ئەو کاتەیی شەهید دەبێت، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە ڕادەپەڕاند.

شەهید شۆڕش سەرهەلدان

خواستی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لێکبەردانی گەلانە، سەرەڕایی هەموو هەوڵەکانی هێشتا نەیتوانیوە لە ڕووەوە سەرکەوێت. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵانێکە لەگەڵ کەمال و خەیرییاندا، برایەتی گەلانی کرد بە بنکی شۆڕشەکەی و ڕێپێوانی ئازادی لەسەر ئەم بنەمایە دەستپێکرد. ڕێبەری گەلی کورد ڕێگەیی مێژوو و پاشەڕۆژی پیشانی گەلانی جیهان و بە تایبەت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەر لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادیدا، لە هەموو گەلانەوە چەندین گەنج بەشداری ناو پەکەکە بوون. لە ساڵی ١٩٨٥دا یەکەم گەنجی نەتەوەی عەرەب، عەزیز عەرەب بەشداری ناو شۆڕشی پەکەکەبوو. لە ساڵی ١٩٨٦دا لەو ڕێگەیەدا گیانی خۆی فیداکرد و بوو بە سیمبۆڵی برایەتی گەلان. ووتن و دروشمەکانی عەزیز عەرەب 'من وەک عەرەبێک دەمرم'، 'بژی برایەتی گەلان' کاریگەری زۆری لە گەنجانی عەرەب دەکرد و بوو بە سەرچاوەی کاریگەربوونی گەنجانی عەرەب و بەشداربوونیان بۆ ناو شۆڕشی ئازادی. لەمرۆشدا چەندین گەنجی عەرەبی نمونەی شۆڕش سەرهەلدان لەسەر ڕێگەیی ویدان.

لەسەر ئەو ڕێگەیەدا، ساڵەح سلێمان (شۆرش سەرهەڵدان) لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی عەرەبدا لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوا لە دایک دەبێت. ساڵەح سلێمان وەک دڵخوازێکی بەهای چڤاکی کە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە گەورە دەکرێت و هەر لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا دوای لێگەڕینی ئازادی دەکەوێت. شاهیدی دەری شەڕبوو، دەیبینی کە گەلان لە لایەن داعشەوە دەکوژرێن. کاریگەرییەکی زۆری بە شەڕڤانانی ئازاد هەبوو کە بۆ ئازادی گەلان لە دژی ستەمی داعش شەڕییان دەکرد و گیانی خۆیان فیدا دەکرد. بۆیە ساڵەح سلێمان بەم کاریگەربوونەیەوە، وەک ئەرکێکی گرنگ و مێژووی وەرگرت و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. بۆ تێکشدانی سیستەمی فاشیستی تێکدەری برایەتی گەلان، بە ئامانجێکی مەزنەوە ڕۆشتە چیا ئازادەکان. بۆ ئەوەی وەڵامێکی مەزنی دوژمن بداتەوە. ساڵەح سلێمان بەشداربوونی لە ناو رێزەکانی گەریلادا وە شۆڕش و سەرهەڵدان دەبینی، بۆیە ناوی خۆیکرد بە شۆش سەرهەلدان.

لە دژی دوژمنی داگیرکەر هەموو ساتێک دەجەنگا

گەریلای بوێر شۆڕش کە شاهیدی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بوو، هەم بۆ تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانی، هەم بۆ ڕزگارکردنی گەلان لە ستەم و زوڵم، ڕێپێوانی ئازادی دەستپێکرد. گەریلا شۆڕش بەرەو ژیانێکی فیداکاری تێکۆشان هەنگاوی نا، زۆر بە باشی لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا ژیانی دورستبوو. شۆڕش سەرهەڵدان باوەڕی بەوە هەبوو، بۆ بوون بە شۆڕشگێڕێکی پرۆفیشناڵ، پێویستە بنکێکی ئایدۆلۆژیت هەبێ، بۆیە بیر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆیی کرد بە بنکی ئایدۆلۆژییای خۆی. گەریلا شۆڕش لەبەر ئەو پەیوەندی هاوڕێیەتیی نێوان گەریلا هەموو کاتێک کاریگەری لەسەر بوو. لەبەر ئەوە بە مۆاڵ و باوەڕداری خۆیەوە هەمشە بوو بە جێگە سەرەنجی هاوڕێکانی.

شۆڕش سەهەڵدان لە بەکارهێنانی زۆربەی چەکە کاریگەرەکاندا لێزان بوو و بەم شێوەیە لە لایەنی تاکتیکەوە خۆی بۆ شەڕ ئامادەکرد. لە هەموو بارودۆخێکدا هەتا ئەو کاتەیی شەهید دەبێت، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە ڕادەپەڕاند. بۆیە بۆ ئەوەی لە دژی هێرشەکانی دوژمن لەسەر هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕبکات، ڕۆشتە هەرێمی مەتینا و لە چالاکیەکاندا ڕۆڵی دیرۆکی دەگێڕا. لەو کاتانەدا بوو بە شەڕڤانێکی زۆر کاریگەر و گورزی زۆر باشی لە دوژمن لە خست. شەهید شۆڕش کە لە هەموو ساتێکی ژیانی بە تێکۆشان و خەباتەوە تێپەڕاند، وەک شەڕڤانێکی عەرەب لەسەر ڕێگەی عەزیز و رۆژبینەکان، لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک چەندین سەعات جەنگا و نەیدەهێشت دوژمن یەک هەنگاو بێتە پێشەوە. لە ئەنجامی ئەو شەڕە قورسەدا شۆڕش سەرهەڵدان گیانی خۆی بەختکرد و بەشداری ناو کاروانی شەهیدان بوو.