لە هەرێمی گابار سەرلەنوێ قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرایەوە

هەرێمی چیای گابار بۆ جاری حەوتەم و بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە وەک 'هەرێمی ئەمنی تایبەت' راگەیەندرا و هاتووچۆی تێدا قەدەغەکرایەوە.

سەبارەت بە چیای گابار لە نێوان ناوەندی شڕنەخ و ناوچەی باسا جارێکی دیکە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ درا. ئیدارەی پارێزگای شڕنەخ بە راگەیەندراوێک ئەوەی خستەڕوو، کە لە نێووان ٢٦ی ئادار و ٩ی نیسان واتە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ناوچەکە 'وەک هەرێمی ئەمنی تایبەت' هاتووچۆ تیایدا قەدەغەیە.

ئەمە حەوتەم جاری یەک لەسەر یەکە، کە قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی چیای گابار رادەگەیەندرێت و هەموو جارێک بۆ ماوەی ١٥ چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لەو ناوچەیە قەدەغەدەکرێت.

هـ . ب