لە هەرێمی عومرانیە گەریلایەک شەهید بووە، گەریلایەکیش بەدیلی کەوتۆتە دەست دوژمن
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە دەست کەوتوون، لە ئەنجامی شەڕ لە هەرێمی عومرانیە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ قەدەغەی کردبوو، گەریلایەک شەهید بووە و گەریلایەکیش بەدیلی کەوتۆتە دەست دوژمن.