لە هێرشی دەوڵەتی تورک، گەنجێکی ئێزدی شەهید بوو
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال، گەنجێک بە ناوی کەریم حاجی شێرۆ شەهید بوو.
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال، گەنجێک بە ناوی کەریم حاجی شێرۆ شەهید بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبیلێک کە لە شەنگالەوە بەرەو سەردەشتی چیای شەنگال دەچوو. لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی کەریم حاجی شێرۆ شەهید بوو.
کەریم حاجی شێرۆ خەڵکی تەلعزێرە و ماڵی لە سنوونێی شەنگالە.
ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی سنوونێ وەرگیرا و بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری برایە پزیشکی دادی موسڵ.