لە جۆلەمێرگ پۆلیسی تورک کەسێکیان ئەشکەنجدا

لە جۆلەمێرک لە بنکەیەکی پۆلیس هاووڵاتیەک بە ناوی یاڵچن کاڤال ئەشکەنجدرا.

دوێنێ لە کاتی بەربانگدا لە جۆلەمێرگ هاووڵاتیەک بە ناوی یاڵجن کاڤال لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا.

کاڤال لە بنکەی پۆلیس رووبەڕووی توندوتیژی بووە. بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەوە جەستەی کاڤال رەش و مۆر بووەتەوە. پارێضەرانی کاڤال راپۆرتیان لەبارەی ئەشکەنجە و لێدانی بریگرتەکەیان وەرگرتووە و سەبارەت بەو بابەتە سکاڵایان لەسەر پۆلیسەکان تۆمار کردووە.

ئیدارەی پارێزگای جۆلەمێرگ رایگەیاندووە، کە لە بارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هـ . ب