لە جزیر جۆشی نەورۆز: گەلی کورد بۆ ئازادی ڕاپەڕیوە
لە ناوچەی جزیری شەرناخ سەرەڕای باران و قوڕ نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆزکرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند گەلی کورد بۆ ئازادی بە پێداگریەوە ڕاپەڕیوە.
لە ناوچەی جزیری شەرناخ سەرەڕای باران و قوڕ نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆزکرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند گەلی کورد بۆ ئازادی بە پێداگریەوە ڕاپەڕیوە.
لە ناوچەی جزیری شەرناخ ئاهەنگی نەورۆز ئاهەنگەکانی نەورۆز کۆتایی هات.
لەبەرئەوەی قایمقامیەتی ناوچەکە وەڵامێکی ئەرێنی کۆمیتەی ئامادەکاری نەدایەوە، ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانێکی چۆڵی گەڕەکی بانێ خان ئەنجامدرا. هەزاران هاوڵاتی بەشداربوون.
لە ئاهەنگەکەدا پەیامی زیندانی، جەلالەدین دەنیز خوێنرایەوە، لە پەیامەکەدا دەڵێت: "سەرکەوتن هەردەم بۆ بەرخۆدەرانە، ئێمە بە ئیرادەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد، ڕوودەکەینە ئیمراڵی".
پاشان هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر گوتی: "ئەم نەورۆزە مانگی مزگێنییەکانە. گەلی کورد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاپەڕیوە. ئێرە زێدی عەگیدەکانە. کەس سەر نەوی ناکات. گەلی کورد ئازادی دەوێت. گەلی کورد دەیەوێت بە زمانی خۆی بدوێت و لە ئاشتیدا بژی".
بایندەر ئاماژەی کرد بە هوداپار و ڕایگەیاند ئەوان خۆیان ناودەنێن پارت، بەڵام کۆنتران، هەزاران مرۆڤی ئێمەیان کوشت، گەلی کوردیان کوشت.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی کۆتایی هات.