لە جزیر قڕکردنی سیاسی: دەرگای ناوەندی هەدەپە شکێنرا و ئەشکەنجە لە ئەندامانی کرا
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئەشکەنجە لە ئەندامانی هەدەپە کرا. لە هەڵکوتایە سەر ناوەندەکەدا دەست بەسەر جلوبەرگی کوردیدا گیرا.
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئەشکەنجە لە ئەندامانی هەدەپە کرا. لە هەڵکوتایە سەر ناوەندەکەدا دەست بەسەر جلوبەرگی کوردیدا گیرا.
پۆلیسی تیمی تایبەتی تورک دوێنێ هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی هەدەپە لە ناوچەی جزیر و ژمارەیەک ماڵ و بە دەرگا و پەنجەرەی ناوەند و ماڵانیان شکاند. کتێب و کۆمپیوتەر و دۆڵابەکانیان تێکدا.
لە گەڕەکەکانی جودی، داغکاپی، نور و گوندی درسەکلکی لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، مەسعود نارت هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە، یاسەمین چکماز دایکی بەڕێوەبەری هەدەپەی ناوچەکە کە لە ژێرزەمینی جزیردا شەهید کرابوو، عوسمان کوچوک، مەعروف عەلیش، شەریف ئەلچیئۆغلۆ، بورهان داڵمیش، ئەحمەد بەنزەر، زەلیخا یارداک و عەلی ئۆغور ئەندامانی هەدەپە دەستبەسەرکران.
دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە و قەدەغەیە تاوەکو ٢٤ کاتژمێر پارێزەرانیان ببینن.
لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەست بەسەر جلوبەرگی کورد و ژمارەیەک ئاڵا و نیشانەدا گیراوە.
هەروەها بە توندی بەهیە داڵمیش دایکی بورهان داڵمیش ئەشکەنجەدراوە. پۆلیسی تورک بە لەقە لە پشتی دایە بەهیەیان داوە و ئەشکەنجەیان کردووە.
ف.ق