لە کامپێکی ئێزدیەکان ئاگرکەوتەوە: منداڵێک گیانی لەدەستدا
لە کامپی ئیسیانی تایبەت بە ئاوارە ئێزدییەکان لە شارۆچکەی شێخان ئاگرێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ گیانی لە دەستدا.
لە کامپی ئیسیانی تایبەت بە ئاوارە ئێزدییەکان لە شارۆچکەی شێخان ئاگرێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ گیانی لە دەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە کامپی ئیسیان لە ناوچەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، کە کۆچبەرانی شەنگالی تێیدا دەژین، ئاگرێک کەوتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە ئاگرەکەدا منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی شەنگالی گیانی لە دەستداوە.
ئاوارەکانی کامپەکە دەڵێن، ئاگرەکە بەهۆی وایەری کۆن و تێلی کۆنی کارەباوە روویداوە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە وایەر و تێلەکانی کارەبای کامپەکە نوێ نەکراونەتەوە.
ژ.ت