لە کامپی مەخمور بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک گردبونەوەیەک ئەنجام درا

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوی (مەخمور)، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ژنانی عەشتار، داوای ئازادکردنی ئەیسەل توغلۆک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کرا کە ئێستا لە زیندانی دەوڵەتی تورکدا توشی نەخۆشی بووە.

ئایسەل توغلۆک پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ەوە زیندانی کراوە، وەک زیندانی نەخۆش لە زیندان ئازاد ناکرێت، ئەمڕۆ ژنانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لەبەردەم بینای ئەنجومەنی عەشتار گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کامپی مەخموری پاکستان بیلن وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاکستان بیلن وتی “کۆبوونەوەکەمان لێرە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسەتمەداری کورد ئەیسیل توغلوک کە تووشی نەخۆشی بووە، سەرەڕای نەخۆشیەکەی ئەو سیاسەت مەدارە کوردە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک تێکۆشانێکی بێ وێنە دەکات”.

 باسی لەوەشکرا  بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان کە لەبارەی  ئەیسەل دراوە دەبێت بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە ئازاد بکرێت، ئەوە جگە لەوەی کە چەندین دەزگا و دامەزراوەی جیاواز داوای ئازادکردنی دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

ڕوونیشیکردەوە: پێویستە ئێمە وەک گەلی کورد بزانین ڕۆژەکانمان لە سەرکەوتن نزیکن لە ئێستاوە ئێمە وەک گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەتوانین تێکۆشانێکی گەورەتر ئەنجام بدەین، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو زیندانیەکانمان لە زیندانەکان و هەموو زیندانییە نەخۆشەکانیان ئازاد بکەین.

ف.ق