لە خەڵفەتی بەرخۆدان بەردەوامە: گەل لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەتەوە
لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی، گەل لە دژی کودەتاکەی دەوڵەتی تورک درێژە بە بەرخۆدان دەدات.
لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی، گەل لە دژی کودەتاکەی دەوڵەتی تورک درێژە بە بەرخۆدان دەدات.
لە ناوچەی خەلفەتیی ڕحا، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئیشکگریی کە دەستیپێکردووە، لە سێیەم ڕۆژیدا بەردەوامە. گەل لەدانی بەیانیەوە لەبەردەم بینای شارەوانی کە لە گەمارۆدایە کۆبوونەتەوە. دیلان کونت ئایان، ئایتن کۆردو، فەریت شەنیاشار، متحەت سانجاڕ، عومەر ئۆجالان، زولکوف ئوچار پەرلەمانتارانی دەم پارتی، هەروەها هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتیە سانیە بایرام و محەمەد قەرەیلان، ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە نێو جەماوەرەدا بەشداری بەرخۆدانەکە بوون.
لە ئیشکگرییەکەدا ئاواز و دروشمی بەرخۆدان دەوترێتەوە و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بەردەوام شەرمەزار دەکرێت.
گەل بانگهێشت کراوە لە بەردەم بینای شارەوانیدا کۆببنەوە
شاندێکی پەرلەمانتاران، سەردانی دوکاندارەکانیان کرد و داوایان لە گەل کرد لەبەردەم بینای شارەوانی بەشداری بەرخۆدان بن.
بڕیارە شاندێک لە گەڵ تونجەر باقرخان و تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، چیدەم کلیچگون ئوچار، هاو وتەبێژی دەبەپە، مەراڵ دانش بەشتاش، هاوسەرۆکی هەدەکە، ئیبراهیم کوچوکبالابان، هاوسەرۆکی ئیهەدە، ئەرکان باش، هاوسەرۆکی تیپ، سەردانی ناوەندی بەرخۆدانەکە بکەن.