لە کەلار شەهید زیلان بەبیرهێنرایەوە

لەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان یادی شەهید زیلانی كردەوە.

میللەت کافێ لە شارۆچکەی کەلاری ئیدارەی گەرمیان بە مەراسیمێک ساڵیادی شەهید زیلان کرایەوە و سەرەتای مەراسیمەکەش بەخولەكێك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێكرد.
سوهام ئەحمەد، ئەندامی رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان ـ ڕژاک، کورتەیەکی لە ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان خوێندەوە و دواتر نامەكانی شەهید زیلانی خوێندەوە كە پێش ئەنجامدانی چالاکییە گیانبازییەکەی نووسیبووی.

شەهید زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان، ‌ساڵی ١٩٧٢ له‌ گوندی ئه‌لمالی سه‌ر به‌ شاری مه‌ڵاتیای باکووری کوردستان له‌دایکبووە، ساڵی ١٩٩٤ له‌ شاری ئه‌ده‌نه ڕێکخستەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد دەناسێت و له‌ ساڵی ١٩٩٥ بەشداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا دەبێت‌.
ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ ‌دژی ئەو هێرشانەی دەکرانە سەنتەری شاری دێرسیم و لە وەڵامی ئەو هێرشەی کە لەو ساڵەدا لە دیمەشق بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر شوێنی مانەوەی ڕێبەر ئۆجەلان، چالاکییه‌کی گیانبازیی له‌ ڕێوڕەسمێکی سەربازیی سوپای تورکدا ئەنجامدا.

ف.ق