لە کەربۆران دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و گۆشەگیریی شەرمەزار کران
لە کەربۆران دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە لایەن دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کران.
لە کەربۆران دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە لایەن دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کران.
چالاکییەکانی شەرمەزارکردن کە لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی دەستی پێکرد درێژەیان هەیە. لەم چوارچێوەیەدا لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ڕێپێوان ئەنجام درا. جەماوەر لە بەردەم بینای دەم پارتی لە ناوچەکە گردبوونەوە و پانکارتیان بەرزکردەوە و بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی مێردین" "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" " قەیوم دەبێت بچێت و گەل دێت" بەرزکرانەوە و بەدەم گۆرانی وتنەوە درێژە بە ڕێپێوانەکە درا.
ڕێپێوانەکە بە هەڵگرتنی مەشخەڵ تا گۆڕەپانی مراد کنە بەردەوام بوو. دوای ڕێپێوانەکە هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر و پەرلەمانتار کاموران تانهان قسەیان کرد. دەڤریم دەمیر باسی لەوە کرد ڕۆژانە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێدەکۆشین و وتی: " قەیوم هەشت ساڵە گەندەڵی و دزی دەکەن و دەیانەوێت پێنج ساڵی دیکەش دزی بکەن."
دەڤریم دەمیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گەل ئەم ناهەقییە قبووڵ ناکات و گوتی: " با لە سەر پاشەڕۆژی منداڵ، ژن و گەلی ئێمە خەیاڵ هەڵنەچنن. ئێمە ناهێڵین چاو ببڕنە پاشەڕۆژی گەلەکەمان. با ئەوە بنوسێ بە دڵیانەوە. ئەوان جارێکی تر سەرناکەون. دەبێت جارێکی دیکە گەلی ئێمە سەر بکەوێت."
'هەڵگرتنی گۆشەگیریی'
کاموران تانهان باسی لە سەپاندنی قەیوم کرد و گوتی: " قەیوم دووژمنی زمان و کەلتووری کوردە. ئێمە سەرنەوی ناکەین." پاشان تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی لە زیندانەکان و گوتی: "ئەگەر هەندێک عەقڵتان هەیە گۆشەگیریی ئیمراڵی هەڵگرن. دەستێک وەرگرن کە بۆ ئاشتی و ئازادی درێژ کراوە. چارەسەرکردنی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوین، پرسی کورد، کوردستان و تورک بە ئیمراڵییدا تێدەپەڕێت."