لە کوردستان ئاگری نەورۆز بەتینتر دەبێت
لە کوردستان، لە گەڕەک گوند و ناوچە و شارەکان ئاگری نەورۆز بەتینتر دەبێت و لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕکێ دەکرێت.
لە کوردستان، لە گەڕەک گوند و ناوچە و شارەکان ئاگری نەورۆز بەتینتر دەبێت و لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕکێ دەکرێت.
شەنگال
لە چەند ناوەندێکی شەنگال ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە خانەسۆر گەنجان بەدەم گۆرانیی شۆڕشگێڕییەوە هەڵپەڕکێیان کرد. ئەندامی مەجلیسی گەلی خانەسۆر حاجی کولی نەورۆزی ئازادی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد، داوای کرد نەورۆز ببێتە نەورۆزی ئازادی گەلانی بندەست.
هاوڵاتیان لە شارۆچکەی گوبەل کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە، درووشـمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان بەرزکردەوە، لەدەوری ئاگرەکە تا درەنگانی شەو هەڵپەڕین.
ئامەد
پلاتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی شاری ئامەد لە قەڵای ئامەد پێشوازی نەورۆزیان دەست پێ کرد، بە زاراوەکانی کورمانجی و کورمانجکی و زمانی تورکی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لە هەرێمەکەدا نەورۆز لەژێر زوڵم و ستەمێکی ناڕەوادا بەردەوامە.
ئاماژە بەوە کراوە، نەورۆزی ٢٠١٣ هیوای چارەسەری پرسی کوردی خوڵقاند، بەڵام پێچەوانەکەی جێبەجێ کرا، لە وڵاتەکەدا دیسان باس لە مەرگ و خوێن و وێرانکاری و کۆچبەری دەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیسانەوە بانگەوازکراوە پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.
ئاگری
لە گەڕەکی جەزاوی ئاگری نەورۆز کرایەوە و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ئاگری لە ٢٥ ی ئادار. جەماوەر بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"یان بەرزکردەوە.
کاندیدی دەم پارتی ئاگری، هەزەل ئاراس ڕایگەیاند بڕوامان وایە لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار گەلەکەمان بڕیاری ڕاست دەدەن و پێکەوە سەردەکەوین.
کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی لە ئاگری، محەمەد ئاکوش بانگەوازی لە هەموو دانیشتووانی شارەکە کرد، بەشداربن لە نەورۆزی مەزنی ئاگری و گردبوونەوەی کۆتایی ٢٥ ی ئادار لە ئاگری.