لە لەندەن یادی شەهیدانی ۱۹ی گوڵان بەرز ڕاگیرا

بە دەستپێشخەری کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کەژار، دوێنێ ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠٢٤ یادی شەهیدانی ١٩ی گۆڵان لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا لە شاری لەندەن بەگردبونەوەیەک بەرێوەچوو.

چالاکی یادکردنەوەی شەهیدان

بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کەژار بە چالاکیەک یادی شەهیدانی ١٩ی گوڵان لە لەندەن کرایەوە. چالاکیەکە لەبەردەم سەفارەت کۆماری ئیسلامی ئێران بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر پەیامی پژاک  لە لایان " شاخەوان دالەھۆ" ،هەروەها لەسەرناوی کەژار مھری ڕەزایی، نوێنەری مەجلیسی گەل لەبەریتانیا  سۆنیا کەریمی و لەسەرناوی کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشوور لە لەندەن شوان ئاوارە  بە ڕاگەیاندراوی  جیاواز بەشداری گردبونەوەکە بوون لە پەیامەکانیاندا خیانەتی ھێڵی باڕزانی شەرمەزار کرا و ئاماژەیەیان بەوەدا بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان دژی سێدارە و دژی شۆفێنیزمی دەولەتی ئێران.

لە چالاکیەکە وێڕای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران، بۆ پشتیوانی دەربڕین لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دروشم وترانەوە.

پاش دوو کاتژمێر بەردەوام بوون، چالاکیەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'شەهید نامرێ'، 'بژی بەرخۆدانانی زیندانیان' و 'بروخێ فاشیزم' کۆتایی هات.