لە لیماسۆل کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ پەکەکە
کوردان لە شاری لیماسۆلی قوبروس بە ئامانجی دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆیان کۆکردەوە.
کوردان لە شاری لیماسۆلی قوبروس بە ئامانجی دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆیان کۆکردەوە.
ئەنجومەنی گەلی کورد لە شاری لیماسۆلی قوبرس بۆ دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، مێزی واژۆکۆکردنەوەیان دانا.
لەگەڵ مێزی کۆکردنەوەی واژۆدا کە لە قەڵەباڵغترین جێگەی لیماسۆل دانرا، ئەندامانی کۆمسیۆنەکە سەردانی کۆڵان، ماڵ و شوێنە گشتیەکانی شاری ئایناپیان کرد و ئیمزایان کۆکردەوە، بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ژمارەیەی کە ئامانجیانە.
لە چالاکیەکەدا پانکارت و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵواسران و بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.
لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و راگەیەنرا کە پەکەکە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرچاوەی هیوایە و بۆ کێشەی ئازادی، دیموکراسی، ئەخلاقی و سیاسی تاکە ڕێگەیە کە بتوانێت ببێتە چارەسەری.
'پەکەکە بزووتنەوەیەکی ملیۆنیە'
کامیل ئاکال سیاسەتمەداری کوردیش لەبارەی کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوەکەدا قسەی کرد و وتی، " وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەماندا دیارە، ئەمڕۆ پەکەکە ژیانی مرۆڤایەتیە. هەموو دۆست و دوژمنەکان باش دەزانن کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەر بکات. ئێمە هەموو پێچەوانەکردنی راستیەکان کە رێگە نادەن راستی پەکەکە بۆ کۆمەڵگا بزانرێت و راستی ئازادیەکان، وەک تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی دەبینین. پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە بە پێچەوانەوە رێکخستنێکی ئایدۆلۆژیە کە ئەمڕۆ لەدژی بەرەوە تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ دەکات و بە هەزاران شەهیدی هەیە و بە ملیۆنان لایەنگری هەیە. پەکەکە ئیرادەی ملیۆنان کەسە. لە کەسایەتی پەکەکەدا بە ملیۆنان کەس وەک تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێێت. ئەو هێزەی پەکەکە وەک تیرۆر دەبینێت، پێویستە باش بزانێت کە قەرزاری ئیرادەی ملیۆنان کەسە و پێویستە داوای لێبۆردن بکات. ئێمە رایدەگەیەنین کە ئێدی کاتی ئەوەی هاتووە دەست لە هەڵوێستی دژی پەکەکە هەڵبگیرێت و دەمێکە قەرزیان لەسەر ئیرادەی ئازادی تێپەڕیوە."
لە کەمپەینەکەدا ١٢٢١ واژۆ کۆکرانەوە.
ف.ق