لە ماوەی ٦ مانگدا ٢٠ کۆڵبەر کوژران

کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٠ کۆڵبەر کوژراون و ١٢٧ کۆڵبەریش بریندار بوون.

بەپیێ ئامارەکە:

٧ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی

٤ کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە

کۆڵبەرێک بەهۆی خنکاندنی لە ئاودا

٤ کۆڵبەر بەهۆی جەڵتەی دڵ

٣ کۆڵبەر بەهۆی رووداوی هاوتۆچۆ گیانیان لەدەستداوە.

١٢٧ کۆڵبەریش بریندار بوون بەم هۆکارانەوە:

٩٠ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

١٠ کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی

٦ کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕێ ئێران و عێراق

١٠ کۆڵبەر بەهۆی ئەشکەنجە و توندوتیژی هێزەکانی سنوری ئێران

١١ کۆڵبەر بەهۆی رووداوی هاتوچۆ.

کارەساتی کۆڵبەری کە لە ئەنجامی سیاسەتی تایبەتی برسیکردنی گەلدا لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت، نەبوونی دەرفەتی کار و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک وایکردووە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناچاری کۆڵبەری بکەن کە هەموو ساڵێک بە دەیان کەس دەبنە قوربانی بەم هۆیەوە.

ف.ق