لە مەهاباد ٧ گەنج دەستگیرکران
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لانیکەم ٧ گەنجی کوردیان لە مەهاباد دەستبەسەرکرد. تائێستا شوێنی راگرتنی ئەو گەنجانە نەزانراوە.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لانیکەم ٧ گەنجی کوردیان لە مەهاباد دەستبەسەرکرد. تائێستا شوێنی راگرتنی ئەو گەنجانە نەزانراوە.
دوێنێ یەکشەممە لانیکەم ٧ گەنجی کورد بەناوەکانی سیامەند سەید ئەحمەدی، کەمال مەسعودی، جەلال سەدەفی، قادر خرامان فەر، یوسف قال، ئارام مەزبولە و زانیار سەید ئەحمەدی خەڵکی گوندی بەیرەمی سەر بە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و گواسترانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان هێزە ئەمنییەکان بە بێ خستنەڕووی رێگەپێدانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیانە و دەستبەسەریان کردوون.
تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە و شوێنی راگرتنیان نەزانراوە.