لە مەخمور چالاکی دژی گۆشەگیری بە گروپی نوێ بەردەوامە

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی ئیشکگری دژی گۆشەگیری ئیمڕالی بە وەرگرتنی چالاکیەکە لەلایەن گروپێکی نوێوە بەردەوامە. چالاکوانان پەیامی ' تێکۆشانی ٤٥ ساڵی پەکەکە رووبەرووی هێرشی دڕندانە و پیلانگێڕێ دەوڵەتی تورک بووەتەو'.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی ئیشکگری بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دژی گۆشەگیری ٤٤ رۆژە بەردەوامە. گروپی نوێ بە خولەکێک رێزگرتن لە هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان چالاکیەکەی وەرگرت. بەناوی گروپەکە مامۆستا بەشیر گاباری قسەی کرد.

مامۆستا بەشیر لە قسەکانیدا ئاماژەی بە تێکۆشانی گەلی کورد لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی، " تێکۆشانی پەکەکە کە ٤٥ ساڵە بەردەوامە، هەموو کاتێک رووبەروی هێرشی دڕندانە و پیلانگێڕێ دەوڵەتی تورک بووەتەوە. دواجار لە ساڵی ١٩٩٩ رێبەرتیمان دەستگیرکرا و بۆ ئیمڕالی گواسترایەوە. نزیکەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیریەکی توند، گۆشەگیری لەنێو گۆشەگیریدا لەسەر رێبەرتیمان بەڕێوە دەبریت. گۆشەگیری بە واتای کۆمەڵکوژی، کوشتن و لەناوبردن دێت. لەبەرئەوەش گەلی کورد ئەم گۆشەگیریە بە هێچ شێوەیەک قبوڵ ناکات. گەلی کورد پێویستە ئەم گۆشەگیریە بشکێنێت. لەبەرئەوەی گۆشەگیریەکە لەسەر هەموو گەلی کوردە. بۆیەش پێویستیمان بە تێکۆشانێکی بێوێنە لەدژی دوژمن هەیە کە بتوانین هەم گۆشەگیری بشکێنین و هەم رێبەرتیمان ئازاد بکەین."

دواتر رێورەسمی وەرگرتنی چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'  و ' هیچ کەسێک ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات' کۆتایی هات.

ف.ق