لە مەخمور پێنجەمین کۆنفرانسی تەندروستی دەستیپێکرد
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی پێنجەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی تەندروستی ئەنجامدرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی پێنجەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی تەندروستی ئەنجامدرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) لە ماڵی گەل کۆنفرانسی کۆمیتەی تەندروستی کەمپی مەخمور بە بەشداری ٩٠ کەس دەستیپیکرد.
هۆڵی کۆنفڕانسەکە بە پانکارتی، لە بەرانبەر سیستمی کاپیتالیست ئێمە ئەلتەرناتیفێکی تەندروستی دروست بکەین، سروشت بپارێزین و ریگری لە نەخۆشیاکەنا بگرین، بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی خاوەن تەندروستی باشە و ئاڵا و پۆستەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، ساکینە جانسز و کەجەکە خەمڵێنرا.
دوای دەقەیەک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، دکتور محەمەد ئەنوەر قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان کۆنفرانسەکە دەیکەن بە دیاری بۆ رێبەری گەلی کورد، شەڕڤانانی ئازادی و وتی، "لە سەردەمێکی بەم شێوەیەدا ئەنجامدانی کۆنفڕانس زۆر پیرۆزە."
لە پێنجەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی تەندروستی هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کەجەکە، راپۆرتی کارکردن و دۆخی سیاسی شیکرایەوە.
کۆنفڕانسەکە بە شیکردنەوەی راپۆرتەکان، پێشنیار و گفتوگۆکان لەبارەی تەندروستی ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ف.ق