لە مەراسیمی چلەکەیدا كتێبێك دەربارەی شوكری سەرحەد بڵاودەكرێتەوە

لە مەراسیمی چلەی شەهید شوكری سەرحەددا، كتێبێك دەربارەی ژیان و خەباتی ٤٣ ساڵەی ئەو شەهیدە بڵاودەكرێتەوە.

سبەینێ ٢٩ی مانگ لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی كاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ، مەراسیمی چلەی شەهید یاسین بوڵوت ناسراو بە ‘شوكری سەرحەد‌’ بەڕێوەدەچێت و لە میانی مەراسیمەكەدا كتێبێك دەربارەی ئەو شەهیدە بڵاودەكرێتەوە.

كتێبەكە، لە ٢٠٢ لاپەڕە پێكهاتووە و لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس، حەسەن جودییەوە بە ناونیشانی”شوكری سەرحەد شۆڕشگێڕێكی ئاپۆیی لە لوتكەدا ژیاو تێكۆشا” ئامادە کراوە و دوتوێی كتێبەكە ژیان و خەباتی نەپساوی ٤٣ ساڵەی شەهید شوكری و بیرەوەرییەكانی شەهیدی لەخۆگرتووە، هەروەها بەشێک لەو نووسین و وتارانەی لەخۆگرتووە، کە لەدوای تیرۆکردنی لەسەری نووسران و بڵاوکرانەوە.

ڕۆژی ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ لەلایەن چوار كەسەوە یاسن بوڵوت ناسراو بە شوكری سەرحەد، ئەندامی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشووری كوردستان شەهیدكرا و تائێستا ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراون.

ف.ق