لە مەتینا داگیرکەرێک سزا درا

لە چالاکی دژ بە داگیرکەراندا لە گردی ئازادی سەر بەزەندورا، داگیرکەرێک سزا درا

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە، لەسەر چالاکی گەریلاکان و هێرشە داگیرکارییەکان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"لە هەرێمی مەتینا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەڕی خابووردا؛

ڕۆژی ١ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گردی ئازادی زێندورا لە دژی هێزە داگیرکەرەکان چالاکی ئەنجام درا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.

لە ١ی ئاب دا لەنێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ دا، جموجوڵی کۆپتەرەکان لەسەر هێڵی قاشوورا لە هەرێمی مەتینا دەستیۆێکرا. هاوکات سوپای تورک بە کۆپتەرهێزەکانی لە گردی شەهید چیا گۆڕی. هەلیکۆپتەرەکان گوندەکانی دەرار و هرورێی سەر بە شارۆچکەی کانی ماسی  سەر بە شارۆچکەی ئامیدی بۆردومان کرد.

هەرێمی زاپ و ئاڤاشین

ڕۆژی ١ی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ١٩:٠٠، لە ٢ی ئاب دا، کاتژمێر ٠٧:٠٠ سوپای تورک جارێکی دیکە کە لە تونێلەکانی شەڕدا لە هەرێمی وەرخاڵێی ئاڤاشین ئەنجامی بەدەستنەهێنا، گازی کیمیایی لە دژی بەرخۆدانی گەریلا بەکارهێنا و لە ٢٧ی تەمووزەوە جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەیە.

لە٣١ی تەمووزەوە ناوچەی وەرخاڵێی ئاڤاشین بە چڕی لە بارەگاکانی سەر سنوورەوە تۆپباران دەکرێت.

ڕۆژی ١ی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر هێزەکانی لە بێرڤانۆس، بانیستا و کەتیبەی عەرەب گۆڕی.

لە ١ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠ دا، تونێلەکانی شەڕ لەسەر گردی سووری ئاڤاشین بۆردومانکران، لەنێوان کاتژمێر ١٢:٣٠ بۆ ١٣:٣٠ تونێلەکانی شەڕ و دەوروبەری بە چەکی قورس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.

ڕۆژی ١ی ئاب کاتژمێر ٠١:٠٠، لە ناوچەی وەرخاڵێی ئاڤاشین، دوو جار تونێلەکانی شەڕ بۆردومانکران.

٢ئاب، کاتژمێر ٠٩:٠٩، ناوچەی چەمچۆی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.

لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکان نەکەوتووە"

ف.ق