لە مەتینا داگیرکەرێک سزادرا

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا، سەربازێک سزادراوە، ٢ کامێرای مۆبیسیش تێکشکێنراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لە مەتینا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامداوە.

هەپەگە باسی ئەوەی کرد کە ٩ی تەمموز گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گەروی میلیتان، ژمارەیەک داگیرکەریان کردە ئامانج و لەدژیان چالاکیان ئەنجامدا.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"چالاکیەکان لە هەرێمی مەتینا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا ئەنجامدراوە بەم شێوەیەیە:

٩ی تەمموز کاتژمێر ١٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی ئازاد بە قەناس چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا. هەمان کاتژمێر ٢ مۆبیس لە گردی هەبوون لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و رووخێنران.

٩ی تەمموز کاتژمێر ١٩:٣٠ گروپێک لە داگیرکەران لە گەرۆی میلیتانی بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە چالاکیەکەدا ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە سزادران و بریندارکران نەزانرا. دوای چالاکیەکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر کاتێک ویستی کوژراوەکانی لە ناوچەکە بگوازێتەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.

٣ی تەمموز سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری باژێرگانی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کورد. ٥ی تەمموز کاتژمێر ٢٣:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی تلۆرایان بۆردومان کرد. ٧ی تەمموز ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات، بەڵام لە دەوروبەری گوندەکانی کوچێ، تلۆری ژێرین، تلۆری ژۆرین یەکەی تایبەتی شاراوە دانراون.

زانیاریەکان لەبارەی هێرشی ئاسمانی سوپای تورک

هێرشی داگیرکەری سوپای تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاری لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

٨ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٢٠ فڕۆکە جەنگیەکان شەڕ دەڤەری گردی رۆستێی گۆشینی هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد.

٩ی تەمموز لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ – ٠٢:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ لەە ئاسمانی ناوچەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سلێمان، گردی شەهید ئینتیقام و گردی سۆری هەرێمی ئاڤاشین گەڕان.

٩ی تەمموز کاتژمێر ٢٣:٢٠ – ٠٠ – ٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ تونێلەکانی شەڕیان لە دەڤەری وەرخالێی ئاڤاشین بۆردومان کرد. ٨ – ١٠ی تەمموز دەڤەری وەرخالێ بە ئۆبۆس تۆپباران کراون.

٩ی تەمموز کاتژمێر ٢١:٣٠ دەوڵەتی تورک بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ، کاتژمێر ٠١:٠٠ جارێکی دیکە تونێلەکانی شەڕ لە گردی سۆر بۆردومانکران.

١٠ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٢٥ فڕۆکە جەنگیەکان شەڕ هەرێمی ساجای زاپیان بۆردومان کرد.

لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق