لە مەتینا فیداییەکان چارەنوسی شەڕ دیاری دەکەن
گەریلاکان لە مەتینا بۆ پاراستنی خاک و شکۆی گەلی کورد، هەموو رۆژێک بە چالاکیەکانیان گورزی قورس لە سوپای تورک دەوەشێنن.
گەریلاکان لە مەتینا بۆ پاراستنی خاک و شکۆی گەلی کورد، هەموو رۆژێک بە چالاکیەکانیان گورزی قورس لە سوپای تورک دەوەشێنن.
تێکۆشانی ئازادیی کوردستان پڕە لە بەرخودانی مێژویی و داستان. بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان نیوسەدەیە، بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە تێکۆشان و بەرخودانی بێ هاوتا بەرێوەدەبات. ئێستا کۆنسێپتی داگیرکەری لەسەر مەتینا چڕ بووەتەوە. دەوڵەتی تورک لە ئایارەوە هێرشەکانی فراوانتر کردووە و دەیەوێت خەونی داگیرکەری پێنج ساڵەی بهێنێتەدی.
دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی مەتینا بە تەواوەتی داگیر بکات، چەندین ساڵە پەنای بۆ هەموو رێگە و رێبازێکی چەپەڵ بردووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەدان تانک، تۆپ، درۆنی هێرشبەر، چەکی قەدەغە، چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی بەکارهێناوە، بەڵام بەر دیواری بەرخودانی گەریلا کەوتووە و ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. دەوڵەتی تورک بە درۆی "لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر لە سەر سنووری تورکیا" تەکنەلۆژیا لە ناتۆ وەردەگرێت، بەکاریدەهێنێت و ئامانجیەتی کە بە تەواوەتی کوردستان بە قڕکردندا تێپەڕێنێت. هەربۆیە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو زیندەوەرێک لەسەر خاکی کوردستان 'تیرۆریزە' دەکات و نەک هەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەڵکوو گەلی مەدەنی ناوچەکەش دەکوژێت و ژینگەی کوردستان تاڵان دەکات.
خیانەتی داردەست و هاوکارەکان
لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرشە نامرۆڤانە و نائەخلاقیانەی دوژمن، دنیاش کوێر، کەڕ و لاڵە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرباری هەموو هاوکارییەکانی ناتۆش، نەیتوانی ئامانجەکانی بهێنێتەدی. دوژمن لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا بێچارە بووە و ئەم جارە بنەماڵەی داردەست و هاوکاری بارزانی لە ئامێز گرت. لە مەتینا داگیرکەری و خیانەت پێکەوەن. بنەماڵەی بارزانی بۆ ئەوەی داگیرکەران بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بچنە هەرێمەکەوە، رێگەیان بۆ دروست دەکەن. دواتریش بۆ ئەوەی دوژمن بتوانێت ئاسانتر ناوچەکە بۆردومان بکات، دەستیان بە چۆڵکردنی گوندەکانی هەرێمەکە کرد. بنەماڵەی بارزانی کە هەربەوەشەوە نەوەستان، بۆ جێگیربوونی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرێمەکە دەستیان بە دروستکردنی بارەگای سەربازی کرد. ئەوەش راستی ئەو بنەماڵەیە دەخاتەبەرچاو. بەو خیانەتەیان خاکی باشووریان وردە وردە رادەستی داگیرکەری کرد.
شکۆ و ئابڕۆ لەدەست دەدات، بەڵام هیچی دەستناکەوێت
ئەگەر ئەمرۆ ئامانجی یەکەمی دوژمن لەناوبردنی پەکەکە بێت، بێگومان ئامانجی دووەمیشی لەناوبردنی قەوارەی باشوورە. بنەماڵەی بارزانی بەم جۆرە داردەستیەی خۆی جگە لە دۆڕاندن ئابڕو و کەرامەتی خۆی، هیجی دیکەی دەستناکەوێت. سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بێدەنگی جیهان و هاوکاری چی دەبێت با ببێت، گەریلا سازش لەسەر تێکۆشانی خۆی بەرامبەر بە داگیرکەری ناکات. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەرخودانێکی مێژووی دەکەن. گەریلا بە چالاکیەکانی بەرپەرچی دوژمن دەداتەوە و بۆ ژیان و وڵاتێک ئازاد گیانی بەخت دەکات. گەریلاکان لە مەتینا بۆ پاراستنی خاکەکەیان و سکۆ و کەرامەتی گەلی کورد، هەموو رۆژێک بە چالاکیەکانیان گورزی قورس لە سوپای تورک دەدەن.
گەریلاکان ئەوانیان لە شاخی هەکاری ئاسێ کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیویست هەندێک شاخی ستراتیژیک بەدەست بهێنێت و گەریلاکان گەمارۆ بدات. رۆحی بەرخودان کە بە پێشەنگایەتی فەرماندە ئازێ و نوری یەکتا لە تونێلەکانی شەڕدا لە شاخی هەکاری بەرەوپێشچوو، گورزێکی گەورەی لە داگیرکەران وەشاند. هەروەها لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕ کە بە پێشەنگایەتی گەریلا فیداییەکان بنەڤش، ئامەد و باران لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەستیپێکرد، قورسایی دەوڵەتی تورکی رووشاند و رووخاندی. هەروەها هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بە پێشەنگایەتی قارەمانانی وەک رۆزا، حەکیم، روکەن، سەرهەڵدان، کاراسونگور، سەرحەد و نوعمان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ئەنجامدران، گورزێکی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند و لە شاخی هەکاری ئاسێ بوون.
وەڵامی پێویست بە داگیرکەران دەدرێتەوە
گەریلاکان هەموو ئامانجەکانی داگیرکەری لە شاخی هەکاریان لەناوبرد. ئەوانە هەموو لە سایەی رۆحی فیدایی گەریلاوەیە. هەروەها لە تونێلەکانی شەڕدا لە شاخی ئۆرتێدا بە پێشەنگایەتی گەریلاکان بە ناوەکانی بەرچەم، رۆستەم، ژیان، جوان و شاهین بەرخودان ئەنجامدرا. ئەو بەرخودانە مۆری خۆی لە مێژووی بەرخودانی گەلی کورددا. فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی قارەمانانە وەڵامی پێویستیان بە هێزە داگیرکەرەکاندا. گەریلاکان جارێکی دیکە بە بەرخودان و چالاکیەکانیان نیشانیاندا کە لە چیا ئازادەکان داگیرکەری جێگەی نابێتەوە. ئەو هەڵوێست و بەرخودانەی گەریلا ئەمرۆ نەک هەر لە مەتینا، لە هەر پارچەیەکی خاکی کوردستان بەردەوامە.
هـ . ب