لە میانمار شەڕ بەردەوامە: نزیکەی ٦٠٠ کەس کوژراون

چالاکی شەرمەزارکردن دوای کودەتا خوێناویەکە لە میانمار، ٢ مانگە بەردەوامە.

کودەتاکەی میانمار کاریگەری لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتیش دروست کرد. دیپلۆماتکارانی لایەنگی کودەتا لە باڵیۆزخانەی میانمار لە لەندەن، هەڵیانکوتایە سەر کوای زوار مین باڵیۆزی میانمار کە لایەنگری سەرۆکی پێشوویە.

دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەسەر تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "چالاکی رژێمی سەربازی شەرمەزار دەکەن." بە بەردەوامیش هاوڵاتیان لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا دەکوژرێن.

رۆژی چوارشەمە و پێنجشەمە زیاتر لە ١١ کەس کوژران، ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. دەگۆترێت ٣ سەربازیش کوژراون، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئاگاداری دۆخی میانمار نییە.

بەپێی کۆمەڵەی پشتگیریکردن لە زیندانیانی سیاسی میانمار، لە ١ی شوباتەوە کە کودەتا ئەنجامدرا و تاوەکو ئێستا ٦٠٠ کەس کوژراون.

پێشبینی دەکرێت، ئامارەکان زیاتر بن. نزیەکی ٢ هەزار و ٨٠٠ کەس دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن.

ف.ق