لە ناو باردۆخی زۆر سەختدا درێژەی بە تێکۆشان دا
شەهید دڵگەش عەدنان کە بە ژیان و تێکۆشانی خۆیەوە، نەک بە تەنها بۆ ئامێدی، هاوکات بۆ هەموو گەلی کوردستان بوو بە سیمبوڵێک، لە ناو باردۆخی زۆر سەختدا درێژەی بە تێکۆشان دا و گیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشی.
شەهید دڵگەش عەدنان کە بە ژیان و تێکۆشانی خۆیەوە، نەک بە تەنها بۆ ئامێدی، هاوکات بۆ هەموو گەلی کوردستان بوو بە سیمبوڵێک، لە ناو باردۆخی زۆر سەختدا درێژەی بە تێکۆشان دا و گیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشی.
ئەوساتەی ئازادی لە دەرگای دڵ دەدات، هیچ ناپرسێت؛ تۆ کوردی، عەرەبی، تورکی یان لە چ نەتەوەیەکی. ناپرسێ تۆ موسڵمانی، مەسیحیت، ئێزیدیت، یان هەڵگری چ ئاینێکی. بانگەوازی ئازادی ئەمجارە لە دەرگایی دڵی گەنجی عەرەب؛ دڵگەشی دا. ئەویش بە قارەمانێتیەکی مەزن، بە بوێریی و بێ دودڵی وەڵامی دڵی دایەوە و بڕیاریی هەنگاو بەرەو شەڕکردن و تێکۆشانی دا.
حەمزە محمەد ساقیر لە ساڵی ٢٠٠٠ لە دێرەزوور لە دایک بوو. لە نێو بنەماڵەیەکەی بەها-دۆستی مرۆڤایەتییدا پەرەوەردە بوو. حەمزە لە قوتابخانەی چاندی دەوڵەتیدا بوو کە بە تەنها هەبوونی یەک میللەتی پەسەند دەکرد، تێگەشت لەوەی نەکردنییە ئەمە بکاتە بناغەی فکری خۆی. بۆیە لە بەرامبەر ئەوەدا چاندی پەروەردەی بنەماڵەکەی خۆی بە بنەما وەرگرتبوو. ئەو پەرەوەردە سەرەتاییەیی لە بنەماڵەکەی خۆیەوە وەریگرت، هیچ کاتێک لە بیرناکات و لە کەسێتی خۆیدا پەرەی پێدەدات. حەمزە لەو تەمەنە کەمەیدا لە لایەکەوە دەڕۆشتە قوتابخانە و لە لایەکی دیکەوە لە پێناو یارمەتیدانی بنەماڵەکەی کاری دەکرد. لەتەمەنی گەنجێتی خۆیدا تێگەشت لەوەی هەموو شتێک بە هەوڵ و ڕەنج دێتە ئاراوە. دوای ئەوەی داعش هێرشی ڕۆژئاوا دەکات، ناوی داعشی بەرگوێ کەوت. دەیبیستەوە بەڵێ بەڕاستی بەناوی ئیسلامەوە شەڕدەکەن.
بەڵام کاتێک چەتەکانی داعش دێنە ناوشارەکانەوە، ڕووی ڕاستەقینەی داعشی بینی. کوشتارگەیی مرۆڤەکانی بینی، بینی ئەو گۆڕەپانانەی کە بەساڵانێک دروستکراوون، لە لایەن داعشەوە وێران دەکرێن. دەستدرێژی و ڕفاندنی ژنانی بینی. بۆیە ئەم هێرشانە توڕەی لە حەمزەدا دروستکرد. حەمزە باوەڕی بەوە هەبوو کە هیچ کاتێک لە هیچ ئاینێکدا دەستدرێژی و ڕفاندنی ژن و کاولکاری ڕێگەپێدراو نیە. بۆیە لەو ساتەوە بەرامبەر ئەو شتانە ناکۆکی تێدا پەیدابوو. وەک هەر مرۆڤێکی دیکەی ئازادیخواز لێگەڕێنی ئازادی دەستپێکرد. لەگەڵ بینینی هێزەکانی یەپەژە-قەسەدەدا تروسکەی هیوایی تێدا دروست دەبێت. ئەو کاتەی بینی گەنجان لە هەر نەتەوە و ئاینێک لە ناو ئەو هێزەدا لە دژی چەتەکان تێکۆشان دەکەن و دەجەنگن لە پێناو خاک و کەرامەتی مرۆڤایەتیدا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دادەنێت.
بیری لەوەکردەوە کە هێزێک بەم هەموو فرە پێکهاتە و ئاینییەوە لە دەوری کام دۆز کۆبوونەتەوە.
دەستی بە خۆئاشناکردن بە ڕێبەر ئاپۆ کرد
دوای ئەوەی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لەساڵی ٢٠١٧دا شارەکەیان ڕزگارکرد، زیاتر لە نزیکەوە ناسیانی. تێگەشت لەوەی ئەو هێزەی کە شەڕڤانانی خستۆتە ناو جوڵە و بزوتەوە چەک نیە، ئەو هێزە هێزی فکری ڕێبەر ئاپۆیە. مەراقی ئەوەی کرد کە ئەم هێزە فکرییە چییە، بۆ ئەوەندە مرۆڤی لەخۆی کۆکردووەتەوە. ئەمەش لە ژیانیدا بووە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی ژیانی. ئەو کاتە لە فکری مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ تێگەشت، هەسی بەو جۆشەکرد لە دڵیدا کە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی لێدەدات. بەم شێوەیە باوەڕی بەوە هێنا کە داعش شکستی خواردووە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتووە. لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا دڵسۆزی ئەو بۆ ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەبوو. وەک مرۆڤێکی سەر ئەم خاکە، بۆ ئەوەی ستەمی سەر منداڵانی ئەم وڵاتە نەبینێت لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیاری بەشداربوون لەناو هێزەکانی قەسەدە دەدات. لە ژیانی نوێی خۆیدا ناسناوی دڵگەش عەدنان لەخۆی دەنێت. دڵگەش بەو هەنگاوەی هەم لە شەڕدا و هەمیش لە ئایدۆلۆژیادا لە زۆر شت تێگەشت.
خاکی ڕۆژئاوا لە داعش پاککرایەوە، بەڵام زوڵم و داگیرکاری دووژمن بەردەوامی هەیە. بەم هۆکارە دڵگەش لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات و بەم شێوەیە دەریخست کە عەشقی ئازادییە. هەر لەگەڵ یەکەم هەنگاوییدا عاشقی جوانی و شکۆی چیاکانی کوردستان دەبێت. هەڤاڵ دڵگەش بە مەراق و داخوازییەکەی مەزنەوە تێکەڵی ژیانی چیا بوو. بۆیە وەک مرۆڤێکی دەم بەخەندە، ڕەنجەدەر و خەباتکەر لە ماوەیەکی کورتدا لەناو هاوڕێکنیدا خۆشەویستی خۆی بەدەستهێنا. بۆ هەموو کارێک بە فیداکارییەکەی زۆرەوە ئامادەبوو. لە ناو تیمەکانی گەڕۆکدا بۆ ئازادی تێکۆشانی دەستپێکردەوە. لە ماوەی دوو ساڵدا بەشداری چەندین چالاکی بوو. بۆ هەر هێرشێکی سەر دووژمن بە بێ دوو دڵی هەنگاوەکانی دەنا. بەم هەڵوێستەیەوە مۆری خۆی لە مێژووی ئازادی دا.
نەک تەنها بۆ ئامێدی، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان بوو بە سیمبوڵ
دڵگەش دوای ئەوەی لە چەندین گۆڕەپاندا کار و بەرخۆدانی کرد، خواستیبوو گورزی کوشندە لە دووژمن بوەشێنێت. بۆیە دەیویست ڕۆڵ ببینێت لە تێکشاکاندی دوژمن و چەتەکانیدا. دەیویست وانەیەک بدات هێزە نۆکەرەکان کە بەخۆیان دەڵێن کورد. دەیویست پیشانی بدات کوردی ئازاد و ڕێبەر چۆن بەسەردەکەوێت. لەسەر ئەم بنەمایە رۆشتە هەرێمەکانی شەهید دەلیل بوو لە ڕۆژئاوای زاپ. دڵگەش لە گۆڕەپانی شەڕدا بەشداری سەنگەرەکانی پێشەوەی کرد. بە پسپۆری خۆیەوە بە تەکنیک و تاکتیکەوە بەشداری چەندین چالاکی بوو. وەک نیشانەشكێنێک گورزی کوشندەی لە دووژمن خست.
شەهید دڵگەش عەدنان کە گەنجێکی عەرەب بوو بە ژیان و تێکۆشانی خۆیەوە، نەک بە تەنها بۆ ئامێدی، هاوکات بۆ هەموو گەلی کوردستان بوو بە سیمبوڵێک، لە ناو باردۆخی زۆر سەختدا درێژەی بە تێکۆشان دا و گیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشی. دڵگەش عەدنان لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ لە هێرشێکی دڕندانەی دووژمندا لەگەڵ دوو هاوڕێیدا شەهید بوو.