لە نۆرنبێرگ چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا

لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی هەڵگرتنی چادر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئەنجامدرا.

لە چادرێک کە لە جاکۆبپلاتز لە نورنبورگ دانرا، پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' هەڵواسرا و داوای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا.

لە هەمان کاتدا، لە چالاکیەکەدا لە چوارچێوەی کەمپینی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر' کە لەلایەن تەڤگەری ژنانەوە راگەیەنراوە، ئیمزا کۆکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا، لەدژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، زانیاری بڵاوکرایەوە.

چالاکیەکە رۆژی ٢٥ی شوبات پێنجشەمە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە هالپلاتز و ٢٦ی شوبات کاتژمێر ١٥:٠٠ لە هانس ساچ پلاتز، ئەنجامدەدرێت.

ف.ق