لە نسێبین قڕکردنی سیاسی: ژمارەیەکی زۆر منداڵ دەستگیرکران

لە نسێبین لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد کە منداڵیشیان تێدایە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێردیندا لە ناوچەی نسێبین، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵەکانی گەڕەکی فورات.

لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە لەلایەن تیمە تایبەتەکان ئەنجامدرا، لانیکەم ٤ زارۆک و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە دەستگیرکران.

راگەیەنرا کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، پۆلیسی تورک دەستی بە پشکنین کردووە و دەستی بەسەر تەلەفۆنی هاوڵاتیاندا گرتووە.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتاوەتە سەر ١٢ ماڵ و لە نێو دەستگیرکراوەکاندا، هاوڵاتیەکیش هەیە کە ١٠ رۆژ لەمەوبەر تووشی رووداوی هاتوچۆ ببوو و بریندار بوو.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین گواستراوەنەتەوە.

ف.ق