لە نەورۆزی بازاڕجخ پەیامی ئازادی درا

لە ناوچەی بازاڕجخ لە مەرەش، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکاری پەیامی بەرخۆدان و ئازادی دووپاتکرایەوە.

ئاگری نەورۆز لە کۆنتێنەرەکانی دەم پارتی ناوچەی بازارجخ لە مەرەش بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ئەنجامدرا. لەو ناوچەیەی وێرانەیەکی زۆر پێکهاتووە، سەدان کەس کۆبوونەوە و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە و پەیامی ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی درا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی، چیچەک ئۆتلو ڕایگەیاند لەم هەرێمە کورد و عەلەوییەکان نکۆڵیان لێ کراوە، لەپاش بومەلەرزە هیچ کارێکی ئەوتۆ نەکراوە، ئەمەش دەرخەری سیاسەتی جیاکارییە.

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئەنقەرەی دەم پارتی، گوڵتانا کشاناک لە زیندانی کاندیرا ڕاگیراوە، پەیامێکی بۆ ئاهەنگەکە نارد، سڵاو و خۆشەویستی بۆ زیندانیان نارد، ڕایگەیاند دەتوانین ببینە چرا و ئەم تاریکییە بڕەوێنینەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، جەیلان ئاکچا ڕایگەیاند ئێمەش داواکاری ئامەد و ئیستەنبوڵ دووبارە دەکەینەوە، گوتی: "ئێمە داوای ئاشتی دەکەین، گۆشەگیری لەسەر دانوستان هەڵبگرن و داخوازی زیندانیان کە ١٠٠ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، جێبەجێ بکەن. داوا دەکەین کۆتایی بە داگیرکاری لە باشوور و ڕۆژئاوا بهێنن".

پاشان ئاهەنگی نەورۆز بە جۆشێکی مەزن کرایەوە، ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ لەدەوری ئاگرەکە کۆتایی هات.