لە نەورۆزی هەزەخ داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کرا

لە ناوچەی هەزەخ سەدان کەس لەبەردەم ڕێکخستنی دەم پارتی کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە درووشـمی "ڕاپەڕە، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە ناوچەی هەزەخ لەبەردەم بینای دەم پارتی ئاگری نەورۆز کرایەوە. سەدان کەس بەشداربوون. گەنجان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداربوون.

پەرلەمانتاری دەم پارتی، زەکی ئیرمەز تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گوتی: "گۆشەگیری تەنها لەسەر بەڕێز ئۆجالان نیە، لەسەر هەموو تورکیا سەپێنراوە. قەیرانێکی مەزنی ئابووری هەیە. دادپەروەری نیە. هۆکاری ئەمە پرسی کورد و گۆشەگیریە. پرسی کورد بە دادپەروەری چارەسەر دەبێت. موخاتەب دیارە. چارەسەری پرسی کورد مەرجە".

ئیرمەز تیشکی خستەسەر گرنگی کردنەوەی ئاگری ئازاد لە شارەکانی کوردستان.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.