لە نەورۆزی شەمزینان بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە سندووقەکان

نەورۆز لە بناری چیای گۆمانی شەمزینان پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا دژی دەسەڵاتی دەستبەسەرکار بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە سندووقەکان.

نەورۆزی شەمزینانی جولەمێرگ، بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ئەنجامدرا. سەرەڕای باران جۆشێکی مەزن ئەنجامدرا، گۆڕەپانەکە بە ئاڵای دەم پارتی و ئاڵای سەوز و سور و زەرد ڕازێنرایەوە، درووشم و پانکارتەکان بەرزکرانەوە.

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی نایف ئەرۆگۆز ڕایگەیاند ئێمە شارەوانیەکان لەگەڵ گەلەکەمان و پیاوماقوڵان و ڕێکخراوەکان بەڕێوەدەبەین، گوتی: "ئێمە ٣١ ی ئادار وەڵامی پێویست دەدەینەوە، ئێمە شارەوانییەکی گەلپارێز دادەمەزرێنین. دەمانەوێت هەرکەسێک بچێتە سەر سندووقەکان و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن".

پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگ ئۆنور دوشونمەز ڕایگەیاند ئێمە نەوەی شێخ سەعید و عوبەیدوڵا نەهرین، کەچی نەوەی شێخ سەعید وەک تیرۆریست پێناسە دەکەن، گوتی: "باوەڕم وایە وەڵامی پێویستی ئەوانە دەدەنەوە کە گەنج و پیرەکانتان بە خائین نیشان دەدەن".

پاش وتەکان، چەندین هونەرمەند گۆرانیان پێشکەش کرد، ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.