لە نەورۆزی شەنگال سڵاو لە گەریلا کرا: داگیرکاری تێکدەشکێنین
لە ئاهەنگی نەورۆزی گەلی کەرسی شەنگال پەیامدرا "ڕۆحی نەورۆز و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنێت".
لە ئاهەنگی نەورۆزی گەلی کەرسی شەنگال پەیامدرا "ڕۆحی نەورۆز و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنێت".
لە گەلی کەرسی شەنگال ئاهەنگی نەورۆز بە پێشەنگایەتی مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" دەستی پێ کرد. سەرەتا پەیامی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و دامەزراوە و دەزگاکانی جڤاکی ئێزدی، لەلایەن هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕیهام حەسەن خوێنرایەوە.
ڕیهام ئاماژەی بە گرنگی نەورۆزی ئەمساڵ کرد و وتەیەکی شەهید مەزڵوم دۆغانی کە لە زیندانی ئامەد گوتی "بەرخۆدان ژیانە، ڕادەستبوون خیانەتە" و ئاگری لە جەستەی بەردا و ئاگری نەورۆزی کردەوە، پاشان لە کەسێتی مەزڵوم و زەکیە و ڕەهشان هەموو شەهیدانی شۆڕشی بیرهێنایەوە، گوتی: "وەکچۆن کاوەی ئاسنگەر بەرامبەر زوحاک وەستایەوە و کۆتایی بە ستەمەکەی هێنا، ئەمڕۆش ئێمە بە ڕۆحی نەورۆز و فیکری ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە داگیرکاری تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی دەهێنین".
ڕیهام ڕایگەیاند بە بەڵێنی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" بەرخۆدان مەزنتر دەکەن، مزگێنی تەڤگەری ئازادی لە نەورۆزی ئەمساڵ وەک قۆناغێکی نوێ بۆ گەلانی ئازادیخواز ناساند و گوتی: "ئەم مزگێنیە گەلێک پڕ مانایە، چونکە دەوڵەتی تورک بە تەکنیکی خۆی هێرشدەکاتە سەر گەموو گەلانی ئازادیخواز، هەموو گورزێک لە دوژمن بۆ ئێمە واتادارە".
لە پەیامەکەدا دووپاتکرایەوە گەلی ئێزدی گەڕاوەتەوە زێدی خۆی، تا شەنگالێکی ئازاد و خۆبەڕێوەبەر بەرخۆدان دەکەن و پلانی دوژمن بۆ چۆڵکردنی شەنگال پووچەڵ دەکەنەوە و سەردەکەون، دەڵێت: "جۆشی نەورۆزی خۆمان دەکەینە دیاری ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی ئازادی، دەڵێین، "بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی نەورۆز، بەرخۆدان ژیانە و ڕادەستبوون خیانەتە".
مەشخەڵی ئاهر لەلایەن دایکی شەهیدان و وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕیهام حەجۆ کرایەوە و پاشان گرووپی هەڵپەڕکێ هاتە سەر شانۆ.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی فۆلکلۆری لەلایەن موراد فەقیرەوە دەستی پێ کرد.
هونەرمەندان ئیدۆ چەلکی و فەرمان هەورامی و بەربانگ هلات، هونەرمەندانی ناوەندی چاند و هونەری شەنگال بەرهەمی خۆیان پێشکەش کرد و ئاهەنگەکە تا دوا کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت.