لە نەورۆزی ئامەد ١٢٦ کەس دەستبەسەرکران

پۆلیسی تورک، پاش نەورۆزی ئامەد لانی کەم ١٢٦ کەس لەنێویاندا مناڵ هەبوون، دەستبەسەرکران.

ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز کە ١٥ ی ئادار بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتن" دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ لە ئامەد بەشێوەیەکی شکۆدار بەڕێوەچوو، زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون لە پارکی نەورۆز لە ناوچەی ڕێزان. لە ئاهەنگی نەورۆزدا بۆ ساتێک جۆش و خرۆش نەوەستا.

لەپاش ئاهەنگی نەورۆز ژمارەیەک کەس دەستگیرکران. بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسی تورک لانی کەم ١٢٦ کەسی دەستبەسەرکردووە، لەنێویاندا مناڵ هەبوون. دووپاتکرایەوە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی ڕێزان.