لە نەورۆزی ئەردیش سەرباری بەفریش هەزاران کەس کۆبوونەوە

لە ناوچەی ئەردیشی وان سەرباری بەفر نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.

لە ئەردیش نەورۆز لە گۆڕەپانی دەنیز فەنەریە پیرۆز دەکرێت. لە ناوچەکە سەرەڕای ئەو بەفرەی لە شەوی رابردووەوە چەندین رێگەی داخستنوو، هاووڵاتیان سەرباری دۆخی کەشوهەوای نالەبار روویان کردە گۆڕەپانەکە. ئەو گۆڕەپانە جێگەی هەزاران کەسی تیانەبووەوە و جگە لەوەش زۆربوونی ژمارەی ئەو کەسانەی جلوبەرگی نەتەوەییان لەبەرکردبوو هەروەها رەنگەکانی سەوز و سوور و زەرد مایەی سەرنج بوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێگرتن لە گیان و یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر بێ پسانەوە دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە و بە چەپڵەڕێزان مەراسیمەکە بەردەوام بوو،

کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گەورە شاری وان، کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئەردیش، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان گوڵجان کاچماز ساییگیت، هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، چالاکوانانی تەژەئا و ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتیش بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

پیرۆزباییەکە بە پێشکەشکردنی وتار و گۆرانی بەردەوامە.

هـ . ب