لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالان نمایشکران

چەندین ناونیشانی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب نمایشکراون، هاوکات کتێبەکانی شەهید ساکینە جانسز و شەهید دیار غەریبیش لە پێشانگاکە دەستدەکەون.

ئەمڕۆ سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب لە بینای پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکرد، ٢٥٠ وەشانخانە بە نزیکەی نیو ملیۆن ناونیشانەوە لە ١٥ وڵاتی جیهان بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە. پێشانگاکە ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوامبێت.

بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێشانگاکە دەستدەکەون، لەوانەش؛ هەرپێنج بەشەکەی مانیفێستۆی شارستانێتی دیموکراتی، شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ژیانی نوێ، بونیادنانی ژیانی ئازاد، ئیسلام و نیشتمانپەروەریی، تێڕوانینی شۆڕشگێڕانە بۆ پرسی ئاین، کوشتنی پیاوێتی، ئەڤینا کورد، ئەشقی کورد و بەرگرینامەی مرۆڤی ئازاد.

هاوکات کتێبەکانی؛ دادگای مێژوو، شۆڕشی گەل و دەسەڵاتی خۆسەپێن، دیار غەریب، مانیفێستۆی کەسێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی کوردستان، ژنۆلۆژی، سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، پەپولەی ئازادیی، ئەخلاق لەدیدی عەبدوڵا ئۆجالان، ژیانم هەمووی شەڕ بوو (کرمانجی).

کتێبەکان لە هەریەک لە وەشانخانەکانی؛ غەزەلنووس، جەمال عیرفان، کتێبخانەی وشە، شلێر (ڕۆژئاوای کوردستان)، بندارۆک (ڕۆژئاوای کوردستان) دەستدەکەون.

ف.ق