لە پیرسوس ١٧ کەس خرانە زیندان

لە پیرسوس بە پاساوی ئیفادەی گەواهیدەرانی نهێنی ١٧ کەس خرانە زیندان، لەنێویاندا هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە و کاندیدانی مەجلیسی شارەوانی.

ئەو ١٧ کەسەی ٦ ی ئادار لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە هەڵکوتانەسەر ماڵان دەسبەسەرکران، خرانە زیندان، لەنێو ١٧ کەسەکەدا، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەکە و کاندیدانی مەجلیسی شارەوانی هەن. ئەم کەسانە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستبەسەرکرابوون، پاش ئیفادە وەرگرتن ڕەوانەی دادگا کران.

ئەم ١٧ کەسە بە پاساوی "ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی" و ئیفادەی گەواهیدەرانی نهێنی، خرانە زیندانەوە.