لە پیرسوس عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە

کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا یادکرانەوە.

ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی ڕحا، کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی بیرهێنایەوە. مەراسیمەکە لە بینای دەم پارتی پیرسوس بەڕێوەچوو، چەندین هاوڵاتی بەشداربوون. درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە، لە هۆڵەکەدا وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسران. سروودی چەرخی شۆڕش گوترایەوە، سیڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون نیشاندرا.

'درێژەپێدەری تێکۆشانەکەیان دەبین'

ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی، بێریڤان کۆجائۆغلو شیعری "من مرۆڤ بووم"ـی عەلی حەیدەر قەیتانی خوێندەوە. دایکی ئاشتی، فاتمە ئاکباش، قوربانیانی تێکۆشانی ئازادیی بیرهێنایەوە و گوتی: "هەرگیز لەیادیان ناکەین". دایکی ئاشتی مەقبولە یاڤوزەریش گوتی: "درێژەپێدەری تێکۆشانەکەیان دەبین".